|
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
📝 بۆمبارانی کەمپی کوردانی ئاوارە لە مەخمور لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە مەحکوم دەکەین | Категория: документы | Язык статьи: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️✍️ Обновление в этой статье!
| 👁️🗨️ | 👂
بۆمبارانی کەمپی کوردانی ئاوارە لە مەخمور لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە مەحکوم د...
هەر وەک هەمولاێک دەزانن هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەرو سەرەڕۆی تورکیە و رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران ماوەی چەندین ساڵە بە بێ گوێدانە یاسا نێونەتەوەییەکان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ، بە مووشەک و توپباران و بۆمبارانی هەوایی کەمپ و شوێنی نیشتەجێی ئاوارە و پەنابەرانی کورد، لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانجی هێرشە هەوایی و مووشەکی و توپخانەکانیان و سەرەڕای پێشێلکردنی یاسای نێو نەتەوەیی، زیانێکی گیانی و ماڵی زۆریان بە دانیشتوانی بێ دیفاعی سەرسنوورەکان گەیاندوە ژن و منداڵ و کاسبکاری کوردیان شەهید کردون.
لە هێرشی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی دەۆڵەتی تورکیە بۆ سەر کەمپی مەخمور لە ڕۆژی 27ی خاکەلێوە بێجگە لە خەسارەتی ماڵی، سێ ئافرەتی پەنابەری بێ تاوان شەهید بوون و چەند کەسیش بریندار بوون.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای هاو هەخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانه و هومێد بە چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان، بۆمبارانی کەمپی کوردانی ئاوارە لە مەخمور بەتوندی شەرمەزار و ریسوا دەکا و داوا لە ناوەندە نێونەتەوەیی و رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان دەکات کە لە بەرانبەر دەست درێژی ئەم حکومەتە سەرەڕۆ و بێ درەربەستەکان بە ئاسایش و ئۆقرەیی ناچەکەو جیهان، هەڵوێست بگرن و لەوە زیاتر ئیجازە نەدەن مرۆڤە لێقەوماو و بێ دەرەتان و پەنابەرەکان بکەونە بەر هێرش و پەلاماری بێ بەزەیانەیان.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، 16ی ئاپریلی ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок , чтобы открыть элемент на языке оригинала! ⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
|
|
|