هونەرمەند حەمید عەجیل پەیکەرتاش و مامۆستا، بەڕەچەڵەک لە کوردانی ئێزدی بووە.
لە ساڵی 1987 لە شاری بەغداد خوێندنی پەیکەرتاشی لە ئەکادیمیای هونەر دەستپێکردووە.
لە ساڵی 1991 خوێندنی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1995 بووە بە مامۆستای پەیکەرتاشی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی #دهۆک# و چەندین ساڵ وەک مامۆستا لەو پەیمانگایە بەردەوام بووە.
دەستی نووسینی هەبووە و چەندین هۆنراوەی نووسیوە.
حەمید عەجیل سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە #25-01-2020# کۆچی دوایی کرد، جگە لەوەی هونەرمەندێکی بەتوانای پەیکەرتاش بووە لەهەمان کاتدا مامۆستایەکی لێهاتوو بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک.[1]