ناوی کتێب : پیرەمێرد و زەریا
پیرەمێرد و زەریا
نووسەر: #ئێرنێست هێمینگوەی#
وەرگێڕانی: #عیسا عوسمان#
کتێبێک پڕاوپڕ لە کۆڵنەدان و ورە!
پیرەمێرد و زەریا شاکارەکەی هێمینگوەییە و وەرگری خەڵاتی نۆبڵە، یەکێکە لەو کتێبانەی کە ئەزموونێکی ڕاستەقینە و تاڵی ژیانمان نیشان دەدا، فێرمان دەکا کۆڵ نەدەین، لە بەردەم ئاستەنگی و نەهامەتییەکاندا بەهێز و خۆڕاگر بوەستینەوە و سیزیف ئاسا بەردەکە بۆ تاهەتایە سەر بخەین، بێ گوێدانە ئەوەی چەند جار دەکەوین! چونکە دواجار گرنگترین وانەی ژیان بەردەوامییە، هەستانەوەیە و ڕووبەڕووبوونەوەی نەهامەتییەکانی ژیانە.