نووسینی: #بەرزان ئەحمەد کوردە#
پێشکەکی پەڕتووکەکە لەلایەن د. ڕ ێبوار کەریم مەحمود نووسراوە و ئاماژەی بەناوەڕ ۆکی پەڕتووکەکە کردووە و نووسیویەتی: لەم پەڕتووکەدا نووسەر هەوڵیداوە بەشێک له و چەمک و دەستەواژانە بخاتەڕ و کە پەیوەستن بە زانستە سیاسییەکانەوە. هەرچەند هەر یەکێک له و چەمکانە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە، بەڵام لەم پەڕتووکەدا ئه و لایەنە ڕ ونکراونەوە کە هەر چەمێک دەبەستێتەوە بە زانستی سیاسەتەوە و ئەمەش هەوڵێکی گرنگ و جێی بایەخە.
ئاماژەی به و کردووە کە ئه و پەڕتووکە بە گشتی دەتوانێت ببێتە سەرچاوەیەک بۆ تێگەیشتنێکی تیۆری سیاسی لەڕ وی چەمک و زاراوە و مێژوو بەرەوپێشچوونە سیاسییەکان. هەروەها گرنگە بۆ تێگەیشتن لە بەشێکی دیار لە پەیوەندی زانستی سیاسی بە چەندین چەمکی سیاسییەوە.
نووسەری پەڕتووکەکە لە دەستپێکدا نووسیویەتی هەموو بیرمەندانی سیاسی جەخت لەوە دەکەنەوە ئەخلاق و دادپەروەری مەرجی سەرەکی سیاسەت و سیاسەتکردنە، به و مانایەی بوونی دامودەزگای چالاک و باشی حکومەت، سەروەری یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەبنە ڕ ێگر لەبەردەم ئەوەی بە هێز ستەم لە خەڵکی لاواز بکرێت. هەر بۆیە بیرمەندێکی وەک ژان ژاک ڕ ۆسۆ داوای بەشداریکردنی کارای هاووڵاتیانی کردووە لە حکومەت و دەسەڵاتدا، هەروەها مونتسکیۆش جەخت لەسەر جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دەکات. ئەمانەش بە ئامانجی ئەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی کۆمەڵایەتی سیاسی پارێراوبن.
پەڕتووکەکە لە چوار بەش پێکهاتووە کە هەر بەشێکدا چەندین چەمکی سیاسی بە شێوەی زانستی خراونەتەڕ و.
کۆتایی پەڕتووکەکەش لە ئەنجامێک و سەرچاوەکان پێکهاتووە.
پەڕتووکەکە لە تیراژی هەزار دانە و بە نرخی 6000 دینار لەلایەن چاپخانەی چوارچرا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.