پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
خەون
ناونیشانی پەرتووک: خەون
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
خەون
نان و ژیان
ناونیشانی پەرتووک: نان و ژیان
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
نان و ژیان
فێربوونی ژاپۆنی (یابانی)
ناونیشانی پەرتووک: فێربوونی ژاپۆنی (یابانی)
بەبێ مامۆستا
ناوی نووسەر و ئامادەکار: محەمەد مەحمود ڕەشید
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
فێربوونی ژاپۆنی (یابانی)
مۆسیقاژەن
ناونیشانی پەرتووک: مۆسیقاژەن
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
مۆسیقاژەن
گورگە بۆر
ناونیشانی پەرتووک: گورگە بۆر
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
گورگە بۆر
کەو
ناونیشانی پەرتووک: کەو
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
کەو
فێڵی ڕێوی
ناونیشانی پەرتووک: فێڵی ڕێوی
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
فێڵی ڕێوی
پێنج ئاژەڵ
ناونیشانی پەرتووک: پێنج ئاژەڵ
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
پێنج ئاژەڵ
بیست و هەشت کۆتر
ناونیشانی پەرتووک: بیست و هەشت کۆتر
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
بیست و هەشت کۆتر
دیداری سەرۆک مام جەلال لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی ساڵی 2000
ڤیدیۆ و دەنگی: دیداری سەرۆک مام جەلال لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی
سەرۆک مام جەلال لەبارەی ژیانییەوە وەڵام دەداتەوە
ساڵی: 2000
[1]
دیداری سەرۆک مام جەلال لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی ساڵی 2000
ئامار
بابەت 479,871
وێنە 98,551
پەرتووک PDF 17,746
فایلی پەیوەندیدار 83,131
ڤیدیۆ 1,032
میوانی ئامادە 67
ئەمڕۆ 31,824
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
حەمەی نێرگز
ژیاننامە
ئەنوەر شێخانی - سمایل
ژیاننامە
بەیان کەریم ئەحمەد
ژیاننامە
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
ژیاننامە
دەنیز هێڤی
دەردە کوردبوون و جلی کوردی
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەردە کوردبوون و جلی کوردی

دەردە کوردبوون و جلی کوردی
نووسینی: #هۆمەر نۆریاوی#
1 - ئەو جوگرافیایەی کە هەنووکە لە قامووسی سیاسیی جیهاندا بە ئێران، ناودێرە، وڵاتێکی فرەنەتەوەیە کە هەر کامە لە نەتەوەکانی نێو ئەم جوگرافیا بەرینە، خاوەنی زمان و فەرهەنگ و مێژوویەکی جیاواز و دەوڵەمەندن. بە درێژایی 40 ساڵی ڕابردوو، مخابن زمان و فەرهەنگی هەر کامە لەم نەتەوانە خاسما کورد، بەردەوام وەبەر شاڵاوی چەوتی ئەقڵییەتێکی نەزۆک و گەمژانەی باڵادەست کەوتووە. جارێک، سووکایەتی بە زمان دەکرێت، جارێکی دی، فەرهەنگ و کولتوور وەبەر هێرش دەدرێت و جاری وایشە خۆڵ لە چاوی مێژووی ئەم نەتەوانە دەکرێت؛یان بە واتایەکی ڕاستتر، هەوڵی شێواندن و ئاوەژووکردنی مێژووەکەیان دەدرێت. چونکە دەستەڵات و فەرهەنگی باڵادەست هەر لە دێر زەمانەوە هەتا هەنووکەیش بەردەوام بە چاوێکی نەوی و نزم دەڕوانێتە نەتەوەکانی دی نێو ئەم جوگرافیایە و لە ڕاستیدا ئەم فەرهەنگەیشی بۆ نێو کۆمەڵگەی ئێرانی گوێزێتەوە و زۆرینە، هەڵگری هەمان بۆچوون و ڕوانگە لە هەمبەر نەتەوەکانی دیکەی نێو ئێراندایە.
2 - ئەم پەلامارە دژە مرۆیی و کرێتە، هەندێک جار لە کەناڵە بە ناو میللییەکانەوە و لە لایەن ژمارەیەک میدیاکار(پێشکەشکار و بێژەر)ی نەخوێندەوار و کاڵفامی خاوەن ئەزموونەوە ئەنجام دەگرێت کەچی بڕێک جار، ناوەند و سیما زانستیی و هونەریی و ڕۆشنبیرییەکان بۆ ئەم هێرشە ناسەردەمییانە دەکار دەگیردرێن. ڕووی ئەم چەند پەیڤە لە نوێترین هێرشی کاڵفامانە و ناسەردەمییانەی پێشکەشکارێکی نەخوێندەواری کەناڵێکی فەرمیی حوکوومەتە کە جلی نەتەوەیەک نیشانە دەگرێت و وێڕای ڕێزی فرەوانم بۆ چینی شڤان، بە جلی شوانان، ناودێری دەکات. ئەم پێشکەشکارە قسەزل و گەمژەیە کە بە پارەی حوکوومەت، لە کەناڵی ڕەسمیی وڵاتێکەوە، فەرهەنگی نەتەوەیەک وەبەر هێرش دەدات، ئەوەندە نەخوێندەوارە کە سەرەڕای ئەوەی لەسەر گیرفانی حوکوومەت بە هەر هەموو ئێران و بگرە دنیادا گەشت و سەفەری فرە و فرەوان دەکات، کەچی هێشتاکە تۆسقاڵە شارەزایەتییەکی لەسەر خۆیان گوتەنیئەتنە ئێرانییەکاننییە و سووک و هاسان، بە بێ ئەوەی وەبەر لێپرسینەوە و لێپێچینەوە بکەوێت، تا دێت تریبۆنی گەورەتری دەخرێتە بەردەم. تاڵتریش ئەوەیە کە دواتر خۆی بە کورد لە قەڵەم دەدات کە برین و دەردەکە سەد هێندە کاریتر و پڕزامتر دەکات. ئەم چەشنە بێڕێزیکردنە بە جلی نەتەوەی کورد ڕاست دەمباتەوە بۆ نێوەڕاستی شەستەکانی هەتاوی(نێوەڕاستی هەشتاکانی زایینی).
3 - ئەو کات، خوێندکاری کۆلیژی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانستگەی تاران بووم. جارێکیان مامۆستای وانەی خەسارناسیی کۆمەڵایەتی، دوکتۆر ڕەحمەتوڵڵا سدیق، تەوەری باسەکەی لەسەر چەشنەکانی گزیکاریی و لادانی کۆمەڵایەتی لە نێو کۆمەڵگەدا بوو کە لەبەرکردنی جلی کوردی بە نموونەیەکی ئاشکرای لادان لە بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان و بگرە تێکدانی فەرهەنگی بەناو ئێرانی ناوزەد کرد. ئەم مامۆستای زانستگەیە کە بڕوانامەی دوکتۆرای کۆمەڵناسی لە زانستگەی سۆربۆنی پاریس وەرگرتبوو، سووک و هاسان بەو چەشنە کەوتە سووکایەتیکردن بە فەرهەنگی نەتەوەیەک و یەک کەسی بە ویژدانیشت بەردیدە نەکەوت، بەرەنگاری ببێتەوە، یان بە واتایەکی ڕاستتر، کەسی متەقی لێوە نەهات. کاتێک ئاخاوتنەکەی کۆتایی پێ هات، ڕووم تێ کرد و وتم: مامۆستا دەمەوێت بۆ کۆڕ و دانیشتنی داهاتوو لەسەر جلوبەرگی کوردی قسە بکەم. پێشوازی لە پێشنیازەکەم کرد. بۆ حەوتەی داهاتوو دەستێک جلی کوردیم لەبەر کرد و ڕووم لە کۆلیژ نا. هێشتا نەگەییشتبوومە نێو حەوشە و باخچەی کۆلیژ، کە هەر یەکە و بە ناو و ناتۆرەیەک، بانگی دەکردم. کاتێک کۆڕەکە دەستی پێکرد، مامۆستا ڕەحمەتوڵڵا سدیق، ڕووی لە خوێندکاران کرد و وتی: وا دیارە ئاغەی... دەیهەوێت دیفاع و بەرگری لە خۆی بکات، ئاغەی... فەرموو.
سەرەتا کەوتمە ئاخاوتن لەسەر فەلسەفەی دامەزرانی کۆلیژی زانستە کۆمەڵایەتییەکان کە بەشێکی فرەی وانەکانی تەرخانە بۆ خۆیان گوتەنی؛چاند و فەرهەنگی ئەتنە ئێرانییەکان. وتم:جێی داخ و کەسەری زۆرە لە کۆلیژێکدا ناوەکەی بۆ خۆی هاوار دەکات کە پێویستە ڕێز لە زمان و کولتوور و مێژووی نەتەوە جیاوازەکانی نێو وڵاتێک بگیردرێت، هەر لێرە و لە تریبۆنی زانستگەوە سووکایەتیی و بێڕێزی بە فەرهەنگی کورد دەکرێت. خوێندکاری نێو زانستگەکانی ئێران ئەوەندە شارەزایەتی لەسەر هۆز و خێڵە سوورپێستەکانی ئەمریکا هەیە، هەزار یەکی لەسەر خۆتان گوتەنی؛فەرهەنگ و چاندی ئەتنە ئێرانییەکان شارەزایەتی نییە و بگرە هەر هیچیش نازانێت. دواتر، کەوتمە باسکردن لەسەر تایبەتمەندییەکانی هەر کامە لە بەش و پارەکانی جلی کوردی و دەسکەوتیان لە وەرزە جیاوازەکانی ساڵدا. کە کۆتاییم بە قسەکانم هێنا، کاکی مامۆستا ئەوجار ڕووی لە خوێندکاران کرد و وتی: بەڕێزینە، بەڕاستی من ئەم شتانەم نەدەزانی و شارەزایەتیم لەسەر ئەم پرسانە نەبوو. هەر لێرە و لەبەرچاوی هەمووان داوای لێبوردن لە ئاغەی... دەکەم. من عەرزم کرد، دوکتۆری هێژا، داوای لێبوردن لە نەتەوەیەک بکە کە من ئەندامێکی هەرە گچکەی دێمە ئەژمار.
4 - هەنووکە پاش گەلێک ساڵان، ئەمجارە محەممەدجەعفەر خوسرەوی، پێشکەشکاری کەناڵی دووی ئێرانی، لە سەردەمێکدا کە بە چاخی شۆڕشی تەکنۆلۆژیا و زانیاری ناودێرە، بە لەونێکی بێشەرمانە، لە شاشەی کەناڵێکی فەرمییەوە، سووکایەتی بە جلی نەتەوەیەک دەکات. پێشکەشکاری کەناڵی بە ناو میللی، مەیلەکییانە دەئاخفێت و بە بەرچاو بە میلیۆنان کەسەوە، سووکایەتی بە فەرهەنگی دەوڵەمەندی نەتەوەیەکی دێرین دەکات.
ئەمە قسەی محەممەدجەعفەر خوسرەوییە کە، ڕێزنان لە کەسی بەرانبەرت، سەرەتاییترین ئەرک و ڕەوتاری کۆمەڵایەتییە و پێشکەشکار پێویستە ڕێز لە میوان و بەردەنگی بەرنامەکەی بگرێت کەچی بۆ خۆی، ڕاست بەپێچەوانەوە دەجووڵێتەوە و فەرهەنگی نەتەوەیەکی خودان ژیار نیشانە دەگرێت. میوانی بەرنامەکەی گەنجێکی کورد دەبێت بە ناوی دوکتۆر فەریبورز عەزیزی کە خەڵکی گوندێکی دەڤەری هەورامان بە ناوی زەردۆیییە و لە #کرماشان#دا مەزن دەبێت. کاتێک پێشکەشکار پێی دەڵێت؛ئەم جلی شوانییە چییە لەبەرت کردووە، وەرامی دەداتەوە:ئەم جلە، یادگاری کاوەی ئاسنگەر و هێمای ڕزگاربوون لە ژێر چنگی ملهوڕیەتییە. جێی ئاماژەپێدانە کە فەریبورز عەزیزی دواتر کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر ئەم پرسە بڵاو دەکاتەوە کە ڕاستیت گەرەکە هیچ لە واقیعە هەژێنەرەکە کەم ناکاتەوە.
5 - لە نێو وڵات و سیستەمێکدا زۆرینە بە ئەقڵییەتی نەتەوەی باڵادەستەوە بار دێت و گۆش دەکرێت، مرۆ و کەسایەتی نەتەوەکانی دی، با بلیمەت و زانستوەر و مامۆستای زانستگەیش بن، هەمیشە بە چاوێکی نزم و نەوی سەیر دەکرێن هەر بۆیە پێشکەشکارێکی ناسراو بەو چەشنە بێڕێزی بە نەتەوەیەک دەکات و هەرگیزیش گوشارێکی بۆ سەر دروست نابێت. پێویستە هەموومان لە هەمبەر ئەم بێڕێزیکردنەدا یەکدەنگ و یەکگرتوو بین و هەڵوێستمان هەبێت و بە دژی سەرچاوەی سەرەکی سووکایەتیکردنەکە بوەستینەوە ئەگینا سبەی شاڵاوی دیکەی بە دوادا دێت. کورد و کوردبوون، بۆ هەمیشەی دیرۆک بە چقڵی چاوی ناحەزان دەمێنێتەوە بەڵام مرۆی کورد تا کەنگێ دەبێت بەدەست ئەم دەردە گرانەوە بتلێتەوە کەچی ویژدانە تۆپیوەکانی ناوخۆ و دەرەوە(بە ناو ڕۆشنبیرانی ئێرانی)، متەقیان لێوە نایە و بگرە بەرانبەر بەم بێڕیزیکردنەیش، خەنین و لە دوور و نزیکەوە، ڕمووزنانە و بەدرۆ، جاڕی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ لێ دەدەن!![1]
ئەم بابەتە 1,220 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | هۆمەر نۆریاوی
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-01-2021 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 18-03-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-03-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 18-03-2021 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,220 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1100 KB 18-03-2021 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.

ڕۆژەڤ
حەمەی نێرگز
هونەر مەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، ، بەهۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بەهۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و ڕۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردنکردندا
حەمەی نێرگز
ئەنوەر شێخانی - سمایل
سکرتێری ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان بوو.
ئەنوەر شێخانی لە ساڵی 1951 لەدایکبووە و لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە کاری شانۆیی کردووە، لەو ساڵەوە تاوەکوو ئێستا بەشداری لە 60 شانۆیی و 10 فیلمی سینەماییدا کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1991 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان/ هەولێر، هەروەها دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیڤی بووە لە ساڵی 1992، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی کورردستان بووە، لە ساڵی 1998، وەکو
ئەنوەر شێخانی - سمایل
بەیان کەریم ئەحمەد
ساڵی 1953 لە کاتی دوورخستنەوە و سزادانی باوکی لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی لە مەنفای بەدرە و جەسان لە دایکبووە.
لەژێر کاریگەریی و ڕۆڵی دایک و باوکی، لە تەمەنی منداڵییەوە دێتە ناو کۆڕی تێکۆشانی سەخت و پڕ لە قوربانیدان لە ڕیزی حزبی شیوعیدا.
لە ساڵی 1981 لە بەشی زمان و ئەدەبی ڕووسی لە زانکۆی مۆسکۆ درێژە بە خوێندن دەدات و بە سەرکەوتوویی تەواوی دەکات، چالاکی سیاسی و هۆزانەوان بووە. کچی سیاسەتمەداری بەناوبانگ کەریم ئەحمەد-ئەبو سەلیم بوو. ڕۆژی 23-09-2019 کۆچی دوایی کرد.[1]
بەیان کەریم ئەحمەد
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
لە بانە لەدایکبووە. ڕۆژی 23-09-2016 لە هندستان کۆچی دوایی کرد. برای هونەرمەند تەها کەریمی-یە.
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
دەنیز هێڤی
ناو: دەنیز
نازناو: دەنیز هێڤی
ناوی باوک: جەودەت بولبون
ڕۆژی کۆچی دوایی: 18-09-2023
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
نیوەڕۆی ڕۆژی 18-09-2023 لە شاری هەولێر، (دەنیز هێڤی) ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە لەناو بارەگای ڕێکخراوەکە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا. [1]
ڕۆژی 22-09-2023 تەرمەکەی لە هەولێرەوە برایەوە بۆ باکووری کوردستان.
دەنیز جەودەت بولبون ژیانێکی پڕ لە تێکۆشان و بەرخۆدانی لە خزمەتی مێژوو، سیاسەت و زمانی کوردیدا تێپەڕاند، هەم لە باکوور، هەم لە ڕۆژئاوا و هەمیش ل
دەنیز هێڤی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
خەون
ناونیشانی پەرتووک: خەون
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
خەون
نان و ژیان
ناونیشانی پەرتووک: نان و ژیان
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
نان و ژیان
فێربوونی ژاپۆنی (یابانی)
ناونیشانی پەرتووک: فێربوونی ژاپۆنی (یابانی)
بەبێ مامۆستا
ناوی نووسەر و ئامادەکار: محەمەد مەحمود ڕەشید
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
فێربوونی ژاپۆنی (یابانی)
مۆسیقاژەن
ناونیشانی پەرتووک: مۆسیقاژەن
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
مۆسیقاژەن
گورگە بۆر
ناونیشانی پەرتووک: گورگە بۆر
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
گورگە بۆر
کەو
ناونیشانی پەرتووک: کەو
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
کەو
فێڵی ڕێوی
ناونیشانی پەرتووک: فێڵی ڕێوی
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
فێڵی ڕێوی
پێنج ئاژەڵ
ناونیشانی پەرتووک: پێنج ئاژەڵ
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
پێنج ئاژەڵ
بیست و هەشت کۆتر
ناونیشانی پەرتووک: بیست و هەشت کۆتر
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
بیست و هەشت کۆتر
دیداری سەرۆک مام جەلال لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی ساڵی 2000
ڤیدیۆ و دەنگی: دیداری سەرۆک مام جەلال لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی
سەرۆک مام جەلال لەبارەی ژیانییەوە وەڵام دەداتەوە
ساڵی: 2000
[1]
دیداری سەرۆک مام جەلال لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی ساڵی 2000
ئامار
بابەت 479,871
وێنە 98,551
پەرتووک PDF 17,746
فایلی پەیوەندیدار 83,131
ڤیدیۆ 1,032
میوانی ئامادە 67
ئەمڕۆ 31,824
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.891 چرکە!