چالاکوانی سیاسیی خەڵکی #سەردەشت# وەک ئەندام پەرلەمانی وڵاتی هولەند هەڵبژێردرا.
“هاوڕێ ڕەحیمی”، چالاکڤانی سیاسیی خەڵکی سەردەشت وەکوو کوردێک لەسەر لیستی حیزبی دەسەڵاتداری هولەند، کە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هولەند “مارک ڕووتە” هەر سەر بەو حیزبەیە، توانی بە لێهاتوویی خۆی ببێتە ئەندام پەرلەمانی وڵاتی هولەند.
شایانی باسە کە بوونی “هاوڕێ ڕەحیمی” وەک چالاکڤانێکی لاوی کورد لە پەرلەمانی وڵاتی هولەند، نیشانەی توانا و لێهاتوویی لاوان و چالاکڤانانی سیاسیی گەلی کوردە کە بە درێژایی مێژوو لەسەر خاکی خۆیان بە دەستی داگیرکەران چەوسێندراونەتەوە، کەچی لە سەردەمی ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو و دێموکراتیک، پەنابەران و لاوانی لێهاتووی گەلەکەمان بە بەدەستهێنانی بەرپرسایەتیی بەرز لە ڕیزی دامودەزگاکاندا، چالاکانە لە ئیدارەی وڵاتانی پێشکەوتوودا بەشدارن.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,511 mal angesehen