سوپاس نامەیەک بۆ #هەولێر#
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی پارێزگای هەولێرەوە سوپاس و ستایشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین بۆ ئەو میوانداری و میوان دۆستییەی لە قەداسەتی پاپا فرانسیس پێشکەشیانکرد، سوپاس بۆ ئەوەی بەهۆی هاتنی و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لە شەقامە گشتییەکانی پایتەخت هاوکار بوون و وەک هەمیشە وێنەیەکی جوان و سەردەمیانە و هەولێریانەیان نیشاندا و سالماندتان کە هەولێری پایتەخت شاری ئارامی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەی و فرە ڕەنگیە لەکوردستان، جارێکی تر سوپاس بۆ هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان.
هەروەها زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و شەونخونی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی و سەرجەم پێکهاتەکانی هێزەکانی ناوخۆ، کە ماندوونەناسانە بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵساون و وەک هەمیشە پارێزەری پاراستنی ئەمنیەتی و ئارامی شاری هەولێری خۆشەویست بوون، سوپاس بۆ شارەوانی و تەواوی فەرمانگەکان و کارمەندە ماندوونەساکەکانیان کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وێڕای ئەرکی خۆیان، ئەرکی زیاتریان ئەنجامدا لەخاوێنکردنەوە و پاککردنەوەی ڕێگا و شەقامە گشتییەکانی شار.
زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو خەڵک و جەماوەرەی لە عەنکاوە و شەقامەکانی شاری هەولێر بۆ پێشوازی لە قەداسەتی پاپا هاتبوونە سەرشەقام، جارێکی تر سوپاس بۆ هەموو لایەکتان و هەموو ئەوانەشی لە مەراسیمی پێشوازیکردن و سەردانی قەداسەتی پاپا فرانسیس لەشارەکەمان ئەرکیان کێشا لەسەرجەم پێکهاتە و ئاین و چین و توێژەکان کە هۆکاری سەرکەوتنی بەرنامەکانی ئەو میواندارییە بوون.
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری هەولێر
#07-03-2021#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,858
Scrivi il tuo commento su questo articolo!