图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,592
图片 106,338
书籍 19,227
相关文件 96,793
Video 1,358
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکووک!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکووک!

شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکووک!
عەتا کەریم
پرسی #کەرکووک# لە جیاتی ئەوەی ببێتە شەڕی بەدەستهێنانەوە و وەرگرتنەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی، ئەوا زیاتر لە 18 مانگە یەکێتیی و پارتی شەڕی سیاسیی حزبی لەسەردەکەن، شەڕێکە لە نێوان دوو حزبی کوردستانی لەسەر شارێکی کوردستانی لکێنراو بە جوگرافیای عێراقەوە.
شەڕی خاوەندارێتی کورد بۆ کەرکووک، زیاتر لە سەدەیەک و سێ ساڵە، کە شەڕێکە کورد تێیدا دۆڕاوە و تائێستاش نەیتوانیوە بستێک دۆزی خاک و ناسنامەکەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بباتە پێشەوە، یاخود دۆستێکی نێودەوڵەتی بۆ کەیسەکەی پەیدا بکات، چونکە ئەم شەڕە تەمەندرێژە لە 17ی مایسی 1917ەوە بە ڕێککەوتننامەی سایکس پیکۆی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا و دواتریش هاتنەپاڵی ڕوسیا(سایکس پیکۆ-سازانۆڤ) هاتە ئاراوە و خاک و نەتەوەی کورد بەسەر براوەکانی شەڕی یەکەمی جیهاندا دابەشکرا بەجۆرێک پەیماننامەی سێڤریش دادی نەدا و بە لۆزان کودەتای بەرژەوەندی نێودەوڵەتی بەسەرداکرا!.
لە پارچەی باشووری کوردستان، کورد شەڕێکی سەدەیی نێودەوڵەتی بۆ ڕانەگیراوە، دوای ئەویش شەڕێکی دیکەی خاک و ناسنامەی لەگەڵ عێراقی بۆ یەکلانەکراوەتەوە بەدرێژایی دەسەڵات و سیستمی پادشایەتی، کۆماری، فیدرالی نوێ)-یش، سەرباریش هێشتا شەڕێکی دیکە کورد-کوردی لەسەر کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات، کە شەڕێکە ناڕەواو بەتاڵە، بەوپێیەی دەبێت پێشمەرجەکانی کوردایەتی و کوردستانی بن، ئەویش بەگوێرەی بنەمای هەڵبژاردن بێت کە ماف بە کەکرکوکییەکان دەدات، خۆیان ڕا و چارەسەریان بۆ شارەکە هەبێت!.
کەرکووک، بە ناسنامە و خاک و سامانەکەیەوە، لە مێژە لە ژێر هەڕەشەی هەژموونی عێراق دایە، ئەم هەڕەشەیە لە سەردەمی لکاندن و پارچەپارچەکردنی کوردستانی گەورەوە هەیە، بەڵام شاری کەرکووک مایەی کێشەی قووڵی سیاسیی، نەتەوەیی، ماف و خاوەندارێتییە لە نێوان کورد و دەسەڵاتەکانی ڕابردوو، ئێستا و ئایندەش دا، بەڵام لە دوای ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلولی 2017 و لێکەوتەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، دەسەڵاتی عێراق کەرکووکی کۆنترۆڵ کردووە و بۆتە تەماشاکاری کێشەی نێوان هێزە سیاسییە کوردستانییەکان، لە جیاتی ناکوکی کوردی- عێراقیی، ناکۆکی کورد-کوردی سەریهەڵداوە و شەرە سەرەکییەکەی ناسنامە و خاوەندارێتی کەرکووکی کوردستانی فەرامۆشکراوە، پشوو بە دەسەڵاتی بەغدا دراوە!.
کورد بە چەکی دۆکیۆمێنت و بەڵگەی گەرێدە و ڕۆژهەڵاتناسان و لە سەروشیانەوە بەڵگەی نەخشەی عوسمانلی بۆ سەرلماندنی کوردستانێتی کەرکووک و هەروەها چەکی دەستووری بە مادەی 140، دەبوایە کەرکووک و ناوچە دابڕِینراوەکانی بگەراندایەتەوە بۆ سەرهەرێم، نەک شەڕەکە بچوکبکرێتەوە بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد!!.
شەڕی دانانی پارێزگارێکی کورد(حزبی یان بێ لایەن) باشتربوو دواهەمین پێشمەرجی حزبی لایەنە کوردستانییەکان بوایە، ئەو ناکۆکییە ئەگەریش هەبوایە، نەدەبوو پێشبخرێت بۆ شەڕی وەرگرتنەوەی کەرکووک!!، شەڕێکە لە کات و ساتێکی ئێجگار هەڵە، چونکە هێشتا شارە کوردستانییەکە سەربەناوەندە، بە ماف و یاسا و دەستووریش نەگەڕاوەتەوە بۆسەر چوارچێوەی هەرێم (کورد لەم شەڕەدا دۆراوە) کەچی یەکێتی و پارتی سەرقاڵی جەدەلی تاڵن!.
بەر لەوەی کەرکووک شەڕی (بڕیاردانی حزبی کوردستانی) لە #هەولێر# و #سلێمانی# لەسەر بکرێت، ئەوا پێویستتربوو، کەرکووکییەکان ئەو شەڕی بڕیاردانە بکەن کە چۆن و بە چ میکانیزمێک لەسەر دانانی پارێزگارێک ڕازی دەبن!، نەک ئەوانیش تەماشاکەر بن و چارەنوس بدەنە دەست ڕەحمەتی چارەی حزبی و ناکۆکیی.
مادام ناسنامەی کوردستانێتی کەرکووک لە مەترسیدایە، ئەوا لەلایەنەکان خوازراوە شەڕی گەورەی کوردایەتی لەگەڵ بەغدا بکەن، شەڕی دەستووری و خاک و ماف و ناسنامە، شەڕی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور بکەن، نەک هێزە سیاسییەکان لە جیاتی جەنگاوەرەکانی تەعریب و داگیرکاری، شەڕی دۆڕاندنی کەرکووک ئاسانتر بکەن و بەرەیەکی دیکەی شەڕ لەدوای شەڕی نێودەوڵەتی و شەڕی عێراقی و شەڕی کوردستانیش بۆ زیانی کەرکووک و کەرکووکییەکان بکەنەوە!.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览882
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
城市: Kerkuk
文件类型: 原文
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-02-2021
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on19-02-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览882
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,592
图片 106,338
书籍 19,227
相关文件 96,793
Video 1,358
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!