کوڕی حەمە ئاغای ئەوڕەحمان ئاغایە. لە ڕۆژی #23-10-1934# لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. بەهۆی پێگەی بنەماڵەکەیەوە کە یەکێک بوون لە دامەزرێنەران و کاربەدەستانی شاری سلێمانی، بووەتە چالاکێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی. چەندین جار زیندانی کراوە و دوورخراوەتەوە.
کەسێکی نزیکی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بووە. سەردار ئاغا برای نازداری حەمە ئاغای هاوژینی #ئیدریس بارزانی#یە و خاڵی #نێچیرڤان بارزانی# بووە. لە ساڵی 1975ەوە کۆچی کردووە بۆ بەریتانیا و هەر لە وێش لە ڕۆژی #07-02-2021# کۆچی دوایی کردووە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,436 ganger