سۆزیار عومەر و تووشبوونی بە شێرپەنجە
من سۆزیار عومور لە 15-8-1995 لە شارە ئازیزەکەی #سلێمانی# لەدایک بووم. خوێندنم لە زانکۆی ڕاپەڕین بەشی زمانی ئینگلیزی لە شارە شیرینەکەی #قەڵادزێ# تەواو کردووە. لە ئێستادا وەک هەموو هاوتەمەنەکانم لە کەرتی تایبەت مامۆستام. لە زانکۆی کۆمار وانەی زمان ئەڵێمەوە. سێ ساڵە هاوسەرگیریم کردووە. ساڵێک بەرلە ئێستا پاش درووستبوونی گرێکلە مەمکم و عەمەلیاتکردنی دەرکەوت کە شێرپەنجەی مەمکم هەیە. سوپاس بۆخوا پاش دوو عەمەلیاتو چەندین جەلسەی کیمیایی و تیشک و چەندین ناخۆشی وسەختی لە ماوەی ئەو ساڵەدا سوپاس بۆ خوا ئێستا باشم و چەن عیلاجێکی کەمم ماوە. من بەهێز بووم. کە زانیم نەخۆشم سوپاسی خوامکرد و چونکە هەموو نەخۆشییەک لای ئەودێ و چارەسەریش هەر لایخۆیەتی.(تەنیا شت کە بیرم لێ ئەکردەوە ئەوەبوو کە چۆن بە دایکم بڵێم) ساڵێکی پر لە سەختی و ناخۆشی بوو بەڵام لە پێکەنینی نەخستم.
ماڵەکەمم نەکردە تەعزییە و لە کارەکەم و ژیانی ئاسایی خۆم بەردەوام بووم. (تەنانەت بە باشترین مامۆستای ساڵ دیاری کرام). سوپاسی دایکم و هاوسەرەکەم و هەموو هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەم و هەموو کەسە نزیک و دورەکان ئەکەم چونکە هەمیشە ئەوەی توانیبێتیان بە زیادەوە بۆیان کردوم.
سوپاسی خوێندکارە ئازیزەکانم ئەکەم کە هەمیشە پاڵپشتیان کردوم خەمخۆرم بوون هەمووتانم زۆر خۆشەوێت.
سوپاس بۆ ئەو خۆێندنگایەی کە مامۆستا بوم لێی چونکە زۆر یارمەتیان دام و کە زانیان پێم خۆش نییە خوێندکارەکانم جێبێڵم و وازبێنم زۆر هاوکارم بون. مەبەستم لە باسکردنی ئەم چیرۆکە ئەوەبوو کە شێرپەنجە ئەو وەحشە نییە کە خەڵک لێی ئەترسێ. ڕاستە زۆر قورسە زۆر بە ئازارە زۆر ناخۆشە بەڵام تێ ئەپەڕێت. ئاگاداری خۆتان بن هەمیشە پشکنینەکانتان لەکاتی خۆیا بکەن و نەخۆشیەکانتان ئیهمال مەکەن.
خانمانی ئازیز پشکنینی مەمک زۆر گرنگە تکایە پشت گوێی مەخەن گرنگ نییە تەمەنت چەنە من تەنیا 24 ساڵ بوم نەخۆش هەیە لە منیش گەنجترە. ئەو نەخۆشیان تا زوتر پێی بزانیت ئاسانتر چارەسەر ئەکرێن. کە پێیان وتی شێرپەنجەت هەیە کۆتایی دنیا نیە. وەک هەموو نەخۆشییەکی تر ئەچیتە نەخۆشخانە و چارەسەر وەرەگری. ڕاستە چارەسەرەکان زۆر سەختن (من تا ئێستاش ئازارەکەی لە جەستەما ماوە) بەڵام هەرگیز لەبیریمەکە تا بەهێز بیت ئاسانتر تێئەپەڕێ. خوای گەورە شیفا دەنێرێ. زۆر سوپاسی (دکتۆرە ژیان خەلیل) پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک ئەکەم بۆ هەموو ئەرکو ماندوو بوونەکانی، نموونەی مرۆڤایەتیو دکتۆری باش سوپاسی هەموو دڵسۆزیەکانی ئەکەم. سوپاس و ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو دکتۆر و کارمەندە ماندونەناسەکانی نەخۆشخانەی هیوا تەمەن درێژ بن و نموونەتان زۆر بێت و لەشتان هەمیشە ساغ بێت. بە هێز بن ئەوەی لەدەستی ئەدەن تەنیا کاتیە و هەمووی ئەگەڕێتەوە و باوەڕتان بەخۆتان هەبێت. پشکنینەکانتان بیر نەچێت و ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هەمووتان.
.