ساڵی 1972 لە شاری #بەغدا# لە دایکبووە. ساڵی 1982 خێزانەکەی گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان. لە شاری #هەڵەبجە# خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواوکردووە. دواناوەندی پیشەیی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە.
حەز و خولیای بۆ وەرزش، هۆکاربوون بۆ یاریکردن بۆ یانەی سلێمانی و هەڵەبجە، لە یانەکانی #شنروێ#، #ئاوێسەر#، #چوارباخ# و #ئاشتی#.
یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی چوارباخ بووە. یەکەم یاریزان بووە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئاگری نەورۆزی داگیرساندووە دوای بردنەوە و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ڕاکردنی 10کم دا لە تاسڵوجەوە بۆ سلێمانی.
ساڵی 2000 دەچێتە هەندەران و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ دەبێت، ڕۆژی #28-05-2020# بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,656