ڕەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە ڕەعد کوردی (لەدایکبووی #16-04-1991# #سلێمانی#) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە.
ڕەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە #کەرکووک#. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان بانگێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی.
ڕەعد ناوبانگی لە جیهانی ئیسلامی هەیە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە وێبگەی یوتیووب، کە بەشێکی لەو ڤیدیۆیانە ملیۆنان بینەری تێپەڕاندووە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,976