ساڵی 1992 لەدایکبووە. خەڵکی شارەدێی #هەڵشۆ#یە لە #پشدەر#، وەک خۆی لە پۆستێکدا دەڵێت پێشتر پێشمەرگە بووە و پارەی کرێ خانووەکەیی نەبووە بیدات.
ناوبراو لە کۆتایی مانگی 12ی 2020 بووە سەرباسی گەرمترین دەنگوباسەکانی کوردستان، بەهۆی ئەوەی کە وەک دەگوترێت نزیکەی 50 ملیۆن دۆلاری لە خەڵک وەرگرتووە. هەڵشۆ پارە، چەک، ماڵات و ئوتومبیلی لە خەڵک وەرگرتووە بۆ ماوەیەک و بەو مەرجەی پاش ماوەکە قازانجیان بداتێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/390456/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=سڵێمان هەڵشۆیی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/390456/0009.JPG=KTML_Photo_End=
وەک دەگوترێت لەنێو ئەو کەسانەی کە هەڵشۆ پارەی لێوەرگرتوون مامۆستای زانکۆ، ئابووریزان، مەلا و ئەندام پەڕڵەمانیش هەن.
هەڵشۆ مایەپووچبوونی خۆیی ڕاگەیاند و لەلایەن ئاساییشەوە دەستبەسەرکرا. کەس نازانێت پارەکان چییان لێهات و خەڵکانێکی زۆر بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ناڕەزاییان دەربڕی. ڕاستیی مامەڵەکانی هەڵشۆ هێشتا دەرنەکەوتووە و هیچ لێدوانێکی فەڕمیی ئەوتۆ لەلایەن داواکاری گشتییەوە نەدراوە.
ئەم مامەڵەیە لە میدیاکاندا ناوی نرا مامەڵەی پشدەرییانە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا گاڵتەوگەپێکی زۆری لەسەر کرا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)