کۆچی دوایی پێشمەرگەی جوامێر و دێرین مستەفا نێروەیی زۆر خەمباری کردین، و سەرەخۆشی لە کەسوکار و هەموو هاوسەنگەرانی دەکات.
مستەفا نێروەیی لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگ و یەکێکە لە پێشمەرگەکانی دەستپێکی شۆڕشی ئەیلوول، بەدڵسۆزی و پیاوچاکیی خۆی ببووە جێگەی باوەڕی بارزانی نەمر و خۆشەویستی خەڵک، لەکاتی کەوتنی شۆڕشی ئەیلوول ئەو هەر خۆڕاگر بوو، لە شۆڕشی گوڵانیش زۆر چالاک بوو و ڕۆڵێکی گەورەشی لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە چوارچێوەی بەرەی کوردستانیدا گێڕا، بەڕاستی نموونەی خۆڕاگری و پیاوچاکی بوو.
مستەفا نێروەیی بە خەباتی مێژوویی خۆی و بە قەرەمانییەکەی، جوامێری و وەفادارییەکەی هەمیشە لە بیری ئێمە و هاوسەنگەرانی خەڵکی زیندوودا دەمێنێت.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
9/12/2020
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,453