تابلۆیەکی شاری ماراش لە باکووری کوردستان لە ساڵی 1870 دا.
ماراش (Maraş) یان گورگوم، یەکێکە لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان. لە 10 شارۆچکە و 64 شارەدێ و 476 گوند پێک هاتووە. لە ئێستادا یەک ملیۆن و نزیکەی 37 هەزار کەسی لێ دەژی، ڕووبەرەکەی نزیکەی 14 هەزار 400 کیلۆمەتر دووجایە، مێژووی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1200 بۆ 1400 سەردەمی هیتيیەکان ئەم شارە بە مارکاش(Marqas) ناسراوە دواتر لەسەردەمی ئاشوريیەکاندا بە گورگوم لە 612 هەتا 660 دواتر مادەکان لە 550 بۆ 612 هەتا سەردەمی ڕۆمانیيەکان دەکرێت بە گیمەنیک (Kahramanmaraş) لە سەردەمی هاتنی ئیسلام و دەسەڵاتی عەسمانیيەکان ناوەکەی گۆڕرا بە ماراش (marash) دواجار تورکەکان گۆڕيیان بە کاهرەمانماراش.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 767