بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لەو پارێزگایەی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ نزیکەی 700 هەزار گەشتیار چوونەتە پارێزگاکە، هەر گەشتیارێکیش نزیکەی 300 دۆلاری خەرجکردووە، زۆربەی گەشتیارەکانیش لە بەغدا و موسڵەوە بوون.
گەشتیارێک کە خەڵکی بەغدایە باسی لەوە کرد، چوونەتە پارێزگای #دهۆک#، بەتایبەتی شارۆچکەی #ئاکرێ#، چونکە کەشوهەوایەکی خۆش و گونجاوی هەیە.
لایەنە گەشتیارییەکان لیژنەی تایبەتیان دروستکردووە بۆ پێدانی ڕێنمایی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پلانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ ئەوەبوو کە چوار ملیۆن گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پلانەکە سەرینەگرت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,801 times