یەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم ڕۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە #وەزارەتی پەروەردە# بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین بۆ بابەتە تیۆرییەکان بە 3ی تشرینی یەکەم دیاریکراوە، 10ی تشرینی یەکەمیش بە ڕۆژی دەستپێکردنی دەوامی پۆلەکانی یەکەم و دووەمی و پۆلەکانی 3ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی بەشێوەی ئەلیکترۆنی دیاریکراوە.
رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم بە 11ی کانوونی دووەمی 2021 دیاریکراوە و تاوەکو 20ی هەمان مانگ دەخایەنێت. پشووی وەرزی یەکەمیش لە 21ی کانوونی دووەم تاوەکو 28ی هەمان مانگ دەبێت. وەرزی دووەمی خوێندنیش لە 30ی کانوونی دووەمەوە دەستپێدەکات.
پشووی بەهارە لە 11ی ئازاری 2021ەوە بۆ 23ی ئازار دەبێت.
خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئەکادیمی و خوێندنی ئیسلامی لە 5ی حوزەیرانی 2021 دەستپێدەکات، ئەوەش بەپێی خشتەیەکی تایبەت؛ هەروەها خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناخی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە لە 6ی حوزەیرانی 2021 بەپێی خشتەیەکی تایبەت دەبێت. خولی دووەمی ئەزموونی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، خوێندنی ئیسلامی و تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناخی 12ی ئامادەییش لە 14ی ئاب بۆ 23ی ئابی 2021 دەبێت.