نوسینی #عارف قوربانی#
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی ڕزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی بیست و پێنج هەزار ژن و مناڵ دەگێڕێتەوە لە سەربازگەی دوبز. لە کتێبەکەدا چیرۆکخوان باسی ئەوە دەکات کە سەتان منداڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە زینداندا مردوون، هەروەها نەهامەتییەکانی دوای ئەنفال و کرێکاری ژنانی ئەنفال بۆ بەخێوکردنی مناڵەکانیان بەشێکی دیکەی کتێبەکە دەبێت. کتێبی نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا ئێستا کاری وەرگێڕانی لەلایەن دوو وەرگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ دەکرێت بۆ زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی.