عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری #ورمێ# دەستبەسەرە وەک بەندکراوێکی سیاسی هەژمار کراوە، ڕۆژی 2020-10-04 وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر 10 مانگ ڕاگیرانی لە گرتووخانەی ورمێ، لێوەکانی دووریەوە و مانی لە خواردن گرت، بەڵام دوای 3 ڕۆژ و لەسەر بنچینەی بەڵێنی بەرپرسانی دەزگای داد و گرتووخانەی ورمێ، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، بێ ئەوەی بەڵێنەکە جێبەجێ بکرێت. عادل موکەڕەم، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە 2020-10-18 لە بەرچاوی دادوەری چاودێریی ورمێ و جێگری بەرپرسی گرتووخانەی ئەو شارە بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی دەزگای داد داخوازییەکانیان پەسندنەکردووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و قاچێکی سووتا. بە ڕاگەیەندراوەی ڕێکخراوی هەنگاو، دوای ئەوە عادل موکەڕەم لە لایەن هێزەکانی گرتووخانەکەوە لە سووتان ڕزگارکرا و بەبێ ئەوەی چارەسەری پزیشکیی بۆ بکرێت، گوێزرایەوە ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەکە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,481 times