پارچە هەڵکۆڵراوێک بە زمانی هیلینیستی لەسەری نوسراوە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و 181ساڵ لەمەوبەر، تیمێکی گەڕانی فەرمانگەی شوێنەوارناسی دهۆک پارچەیەکی شوێنەوارییان لە گردی باڵقۆس لە خۆرئاوای دهۆک کە دە کیلۆمەترێک لە قەزای سێمێلەوە دوورە دۆزیووەتەوە.
ناوی پاشای سلیقی هیلینیستی دیمتریۆس لەسەر تابلۆکە نوسراوە کە فەرمانڕەوایی ئەو ناوچەیەی کردووە.[1]