دۆ و دۆشاو تێکەڵ دەکات.
دۆ، لەدوای هەژاندنی ماست و ئاو(ماستاو) لەناو(مەشکە)ی دروست دەبێت، دۆشاویش له گوشین و بەپێ شێلانی بەروبومی(ترێ) دەهاتە بەرهەم لەکوردستان واتە هەم دۆ و هەمیش دۆشاوی ترێ دوو بەرهەمی خۆماڵی کوردی بووە، ئینجا هەردوو بەرهەمەکە شلەن، ئەگەر تێکەڵ بکرێن ناتوانرێت لەیەکدی جیابکرێنەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی توندوتوڕە و بێ ئارام دەوترێت کاتێک توڕەبوون بیگرێت و ئەوەی بەدەستیەوە بێت بیوەشێنێت و ئەوەی بەزاری بێت نەیگێڕێتەوە، دواتر و پاشتر لێک نەداتەوە بە تەوسەوە پێی دەوترێت(دۆ و دۆشاو تێکەڵ دەکات). [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 929 ganger