ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی #08-10-2020# لە پارکی ئازادی شاری #سلێمانی# ئێوارەیەکی پایزانە بۆ شیعرەکان و یادی #محەمەد عومەر عوسمان# ژەنەڕاڵی پایز بەڕێوەچوو.
هاوکات بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیردا لەلایەن #بەختیار هەڵەبجەیی#ەوە پەیکەرەکەی نوێکرایەوەو دواتر چەند پارچە شیعرێکی ژەنەڕاڵی پایز خوێنرایەوە.[1]