خانەقا، تەعجیل و عارەبان، بەشێکن لە مێژووی دوور و درێژی #هەولێر#، بەڵام خەریکە ئەو بەشە لە مێژووی شارەکە لە دەرەنجامی پەراوێزخستن لەنێودەچێت و سیما کۆن و کەلەپوورییەکەی تێکدەدرێت.
زۆربەی خانووە کۆنەکانی ئەو گەڕەکانە بوونەتە شوێنێک بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک، بەشێک لەخانووەکانیش بەهۆی نزیکی لە بازاڕ، ڕووخێنراون و کراونەتە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل.
8 ساڵە پارێزگای هەولێر پلانی هەیە، لەسەر بودجەی پەرەپێدان ئەم گەڕەکانە بەشێوازی کۆنی خۆی نۆژەنبکاتەوە، بەڵام بەگوێرەی دیمەن و کۆڵانی گەڕەکەکان بێت، تا وەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک لەم بوارە نەنراوە.
لە هەرێمی کوردستان دەیان شوێنی مێژوویی هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەبوونەتە شوێنێکی شوێنەواریی گەشتیاری کە هەم بپارێزرێن و هەمیش ببنە سەرچاوەیەکی داهات و ناساندنی مێژووی شارەکان بە گەشتیاران.
هەروەها ژمارەیەکی کەمی مۆزەخانەش لەشارەکانی هەرێمی کوردستان هەن بۆ هەڵگرتن و نمایشکردنی کەرەستەکان مێژووییەکان[1]