قارەمان شوکری، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی #شیلادزێ#، لەڕۆژی #27-06-2020#، دوای خۆپیشاندانەکانی دانیشتووانی شیلادزێ دژی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا دەستگیرکرا.
لەبارەی چۆنێتی دەستگیرکردنی و ئازادکردنی دەڵێت، بەتۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی شێلادزێ، ماوەی 98 ڕۆژە لەزینداندام لە#دهۆک#، بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکم کردبێت، ئەمڕۆ بەکەفالەتی 10 ملیۆن دیناری عێراقی ئازاد کراوم تا 19 ئەم مانگ، دوبارە دەبێت بچمەوە بەردەم دادگا. ئەوەشی وتووە، ماوەی 30 ڕۆژی سەرەتا لەزیندانی تاکە کەسیدا بوم، چوار ڕۆژ منیان لەبەر گەرمای خۆر دانابو، شەڕی نەفسیان لەگەڵ دەکردم. ڕۆژی دوشەممە ڕیکەوتی #05-10-2020# و پاش زیاتر لەسێ مانگ زیندانی، ئازادکرا.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,059 مرة