حاجی کەریمی تەمەن 77 ساڵە، 25 ساڵە خەریکی دارتاشییە لە بازاڕی قەیسەریی #هەولێر# و دووکانی هەیە. حاجی کەریم، دوای هاتنی بۆ هەولێر لە کۆتایی ساڵانی نەوەتەکان دەستی بە دارتاشی کردووە. ڕۆژانە بە بێ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل دەچیتە سەر کارەکەی. باسیش لەوە دەکات زۆر دڵخۆشە بە چوونە سەر کاری ڕۆژانەی، چونکە نزیکەی 20 خولەک بەپێ دەڕوات ئەمەش خۆی لە خۆیدا وەرزشە و، سوودی بۆ تەندرووستیم هەیە.
حاجی کەریم فەرشەی نانکردن (خوانە) ، دەسکی چەقۆ و ئەو پێداویستییانەی ڕۆژانە خەڵک بەکاریان دەهێنن، درووستدەکات و لە دووکانەکەی دەیانفرۆشێت.
ئەو پیاوە بەتەمەنە، بەگوتەی خۆی هەرکەسێک بچێتە دووکانەکەی، بێ بەشی ناکات لە قسەخۆشەکانی و گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی. دەشڵێت کارەکەم زۆ خۆشدەوێت، تاوەکوو هێز لە گیانم مابێت و خودا تەمەن بدات، بەردەوام دەبم لەسەری.