ڕاگەیەندراوی ژمارە 222ی وەزارەتی تەندروستی
بەپێی ڕاگەیێندراوی ژمارە 222ی وەزارەتی تەندروستی، لە کۆی پێنج هەزار و 233 پشکنینی کۆرۆنا، ئەنجامی پشکنینی 829 کەس پۆزەتیڤ بووە، کە تووشبووەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
دهۆکدهۆک: 352 تووشبوو
هەولێرهەولێر: 337 تووشبوو
سلێمانیسلێمانی: 113 تووشبوو
هەڵەبجەهەڵەبجە: 27 تووشبوو
ئەو 382 تووشبووەش کە چاکبوونەتەوە، بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دابەشبوون:
دهۆک: 182 کەس
هەولێر: 118 کەس
سلێمانی: 51 کەس
هەڵەبجە: 31 کەس
هەروەها 21 تووشبووی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانین:
سلێمانی: 8 کەس
هەولێر: 7 کەس
دهۆک: 6 کەس
ئاماری گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکە کە تاوەکو ئێستا 492 هەزار و 55 پشکنین کراون، ئەنجامی 51 هەزار و 77 پشکنین پۆزەتیڤ بوون، 32 هەزار و 378 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و هەزار و 847 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.