بە بڕیاری #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەت بە بڕی زیاتر لە 331 ملیۆن دینار بۆ شارۆچکەی #سۆران# ڕەزامەندیی لەسەر درا.
بەپێی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری خەرجکردنی بڕی 331 ملیۆن و 200 هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 50 هەزار و 248 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 31 هەزار و 996 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و هەزار و 826 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,470 جار هاتیە دیتن