د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی تەندروستیی
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند، تکا دەکەم زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و چارەسەر بن، تاوەکو ئازیزانتان لە دەست نەدەن، چونکە لە ماوەی 4 ڕۆژدا (01-10-2020 تاوەکو 04-10-2020) لە شاری سلێمانی 126 تووشبووی نوێی کۆرۆنا کە نیشانەی تووندی ڤایرۆسەکەیان هەبووە لە نەخۆشخانەکان داخڵ کراون، 28 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستداوە لە نەخۆشخانەکانی ئاسا، شەهید ئاسۆ، شەهید هێمن، شەهید تاهیر والی بەگ بوون.
ڕژی یەکشەممە 04-10-2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 620 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 19 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 50 هەزار و 248 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. هەروەها 31 هەزار و 996 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 826 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 16 هەزار و 426 کەس لەژێر چارەسەری پزیشکدان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لەوەدەکاتەوە کە پێویستە هاونیشتمانییان بەردەوام پابەندنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و لەکاتی چوونەدەرەوەیان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن.
[1]