جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی #ئیلام#، باسی لە تووشبوونی 3 هەزار و 7 کەس لە فەرمانبەرانی ئەو شارە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
هەواڵدەریی ئیلنا لە زاری جەمیل سادقیفەر بڵاوی کردووەتەوە کە لەو ڕێژەیە هەزار و 837 کەس لە فەرمانبەران هی بانکەکان و ئیدارەکان بووە و هەزار و 167 کەسیشیان پێرسۆنوێلی تەندروستی و دەرمانین.
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بە ڕێژەی زۆربوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە مانگی ڕەزبەر بەنیسبەت دوو مانگی پێش کرد و ڕایگەیاندووە: ئێمە شایەتی زۆربوونی کەموێنەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاین و ئەگەر ڕێوشوێنە تەندروستییەکان لەبەرچاو نەگرین، ڕێژەی تووشبووان لەوە زیاتر دەبێت[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,035 keer bekeken