سێ هەزار کەس لە فەرمانبەرانی ئیلام تووشی کۆرۆنا بوونە
📊 ئامار و راپرسی
جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی
ئیلامئیلام، باسی لە تووشبوونی 3 هەزار و 7 کەس لە فەرمانبەرانی ئەو شارە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
هەواڵدەریی ئیلنا لە زاری جەمیل سادقیفەر بڵاوی کردووەتەوە کە لەو رێژەیە هەزار و 837 کەس لە فەرمانبەران هی بانکەکان و ئیدارەکان بووە و هەزار و 167 کەسیشیان پێرسۆنوێلی تەندروستی و دەرمانین.
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بە ڕێژەی زۆربوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە مانگی ڕەزبەر بەنیسبەت دوو مانگی پێش کرد و ڕایگەیاندووە: ئێمە شایەتی زۆربوونی کەموێنەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاین و ئەگەر ڕێوشوێنە تەندروستییەکان لەبەرچاو نەگرین، ڕێژەی تووشبووان لەوە زیاتر دەبێت
[1]