گەریلا هێڤی ڕۆنیا باس لە بەرخودانی شەشداران دەکات
هێڤی ڕۆنیا گەریلای یەژاستار باسی لە بەرخودانی شەشداران لە جەنگی حەفتانین دا کرد، کە 109 ڕۆژی تێپەڕاند و وتی، دوژمن لە هاتن بۆ شەشداران پەشیمان بوویەوە و ئەوە گەورەترین بەرخودان بوو.
گەریلای یەژاستار هێڤی ڕۆنیا باسی لە بەرخودانی شەشداران لە جەنگی حەفتانین و هێڵی بەرخودانی ژن و جەنگی حەفتانین کرد، کە 109 ڕۆژی تێپەڕاند.
رۆنیا سەرنجی خستەسەر بەرخودانی گەریلا و وتی، کاتێک ئۆپراسیۆن دەستیپێکرد، یەکەم هێرشکرایە سەر کەشانێ. 3 هاوڕێمان لەوێ شەهید بوون و ئۆپراسیۆنەکە لە کاتژمێرەکانی شەودا دەستیپێکردبوو. سەرەتا خواستیان لە ناوچەی شەهید کەنداڵ و بەکتۆریا سەرباز دابەزێنن.
دوژمن دەیزانی، گەریلا بە دڵنیاییەوە بەرەنگاری و بەرخودان دەکات، بەڵام نەیدەزانی گەریلا بۆ هێرشی لەو جۆرە خۆی سەرلەنوێ نوێکردووەتەوە و خۆی پیشخستووە. دوژمن لەوێ تێکشکاندنێکی گەورەی تووشبوو، لە ناوچەکانی خانتور، شەشداران و پارتیزان دەستی بە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانکرد.
کاتێک لەناوچەی خانتور دەستی بە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری کرد، زیاتر لە مانگێک بە هەموو توانا و هێزی تەکنەلۆژیی سەربازیی خۆیەوە شەڕی کرد، بە فڕۆکەی جەنگی، چاودێری، کۆبرا و سکۆرسکی شەڕی دەکرد. دوژمن چەند هەوڵی دا سەرباز دابەزێنێت، بەڵام سەرنەکەوت و هاوڕێیانمان بە چەندین کاتژمێر و بە شەو و ڕۆژ لە دژی تەکنەلۆژیای سەربازیی دوژمن شەڕیان کرد. چەند خواستی سەرباز لەو گۆڕەپانە دابەزێنێت و باڵادەستیی خۆی بەسەر هەرێمەکەدا بسەپێنێت، بەڵام سەرنەکەوت. دوو ڕۆژ هەوڵی دا لە خانتور سەرباز دابەزێنێت، بەڵام نەیتوانی.
تاقمێک لە هاوڕێیانمان توانیان بەرەنگاری تەکنەلۆژیا و فڕۆکە جەنگییەکان ببنەوە
رۆنیا لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی، تاقمێک لە هاوڕێیانمان لە دژی سوپایەک شەڕیان کرد. ئێمە لەسەر بێتەل هاتنی دوژمنمان بۆ شەشداران چاودێری دەکرد، لە شەشداران تاقمێک ژنی هاوڕێمان هەبوون، ئەو هاوڕێیانەمان لەسەر بێتەل وتیان، 'ئەوە دوژمن دێت، ئێمەش دەچین بۆ پێشوازییان'. وتنی، 'ئێمە دەڕۆین' بۆ ورە و حەماسەت بوو. دەیانوت، 'با بێن، ئێمە ئامادەین، تاوەکو دوا هەناسە شەڕ دەکەین، ئێمە ڕێگا نادەین، کە هەر وا بە ئاسانی بێنە خاکەکەمانەوە'.
ئێمە لەسەر بێتەل چاودێریی ڕۆیشتنی هاوڕێیانمان دەکرد، پڕ لە وەرە و حەماسەت بوون. بە هەزاران چەتە و سەدان سەربازی تورک و دەیان جاش و جەردەوان، کە پێشڕەوییان بۆ چەتەکان و سەربازەکان دەکرد، ڕوویان کردە تاقمێک لە هاوڕێیانی ژنمان. هاوڕێیانی ژن لە دژی سوپای داگیرکەر و دەستدرێژکەر بەرخودانیان تۆمارکرد. چەندین کاتژمێر کۆپتەرە جەنگییەکانی کۆبرا بۆردومانیان کردن و لە عەرزیشەوە دەهاتن، لە شاخەکەی بەرامبەریشەوە هێرشیان دەکرد، بەڵام سەرباری ئەوانەش دوژمن لە بەرامبەر بەرخودانی هاوڕێیانماندا بێچارە بوو و سەرنەکەوت. نەیدەتوانی هیچ بکات. یەکەمجار بوو لە مێژوودا، کە فڕۆکە جەنگییەکان 50 جار یەک شوێن بۆردومان بکەن. ئەو کاتە دوژمن دۆڕان و بێچارەبوون و دەستەوەستانیی خۆی نیشاندا. سوپای تورکی فاشیست لە هێرش و کۆمەڵکوژیی دێرسیمیشدا فڕۆکەی جەنگی بەکارهێنابوو، گەلی بۆردومان دەکرد، لەو کاتەدا وتبویان، 'ئەگەر لەسەر ئەو خاکە یەک کەس زیندو مابێت، ئێمە بۆمبی بەسەردا دەبارێنین'.
شەهید ئەسمەر، ئارارات، زەلال، بێریڤان و زۆرێک لە هاوڕێیانی تری گەنج لەوێ دوژمنیان پەرێشانکرد. لە عەرزەوە، بە کۆبرا، بە هاوەن و تۆپ و لە هەموو لایەکەە هێرشیان کردە سەر قاقمێک لە هاوڕێیانی ژن، بەڵام ئەوەیان بەلاوە کەمبوو و هیچیان پێنەکرا، بۆیە بە فڕۆکەی جەنگی 50 جار ئەو شوێنەیان بۆردومانکرد. بەو هێرشانە ئەوەیان سەلماند، کە چەند بچووک و لاوازن. ئەوە بۆ ئێمە سەرکەوتنێکی گەورە بوو. هاوڕێیانی ژن بە بەرخودان، ورە و موراڵ، جۆش و حەماسەت و هەلهەلە دەچوونە سەر دوژمن.
هێڤی ڕۆنیا گەریلای یەژاستار لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، دوژمن لە هاتن بۆ شەشداران پەشیمان بوویەوە. ئەوە گەورەترین بەرخودان بوو.
[1]