دەروێشێ سەعدۆ
دەروێشێ سەعدۆ، یەکێک لە دامەزرێنەرانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان-تورکیا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیلەهی باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
دەروێش سەعدۆ، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) لە باکووری کوردستان، لە 12-09-2020 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری ئیلەه لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.
دەروێشێ سەعدۆ دوای هەشت رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، تەندروستی بەرەو جێگیربوون رۆیشت و پزیشک رێگەی پێدا بچێتەوە بۆ ماڵ، بەڵام دوای سێ رۆژ مانەوەی لە ماڵەوە جارێکی دیکە تەندروستی تێکچووەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کرایەوە، دوای شەش رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئازاد ئاکگول، کوڕی دەروێشێ سەعدۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی باوکی لە ئیلەهەوە دەبەنەوە بۆ گوندەکەیان بێکەندا و لەتەنیشت سەعدۆ چەکن-ی باپیرییەوە بەخاکی دەسپێرن. گوتیشی: کورد و کورستان سەلامەتبن.
ساڵی 1934 لە ناوچەی مسرجە (گوردیلان)ی سەر بە شاری
سێرتسێرت-ی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە تەمەنی گەنجێتیدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا پارتی دیموکراتی کوردستانیان دامەزراندووە.
لە ساڵی 1975ەوە لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە. لە ژیانیدا پاڵپشتییەکەی زۆری ئەو حیزبەی کردووە و زۆرجار ماڵی خۆی کردووەتە بنکە بۆی.
لە ساڵی 2010دا لە کۆنگرەی 13ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلایەن
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە و بووە یەکەم کەس لە
باکووری کوردستانباکووری کوردستان ئەو خەڵاتەی پێبدرێ.
دەروێش سەعدۆ باوکی 4 کچ و 3 کوڕبوو، لە تەمەنی 86 ساڵیدا رۆژی 02-10-2020 بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد.[1]
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!