图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,128
图片 105,487
书籍 19,117
相关文件 96,136
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
قۆناغ، قۆناغی ئازادییە
کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک ڕۆژی 27.09.2020 بە ئامادەبوونی کۆی ئەندامانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد. لە کۆبوونەوەدا بە فراوانی دۆخی سیاسی کوردستان، ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و جیهان تاوتوێ کران.
تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ستراتیژی دەولەتانی داگیرکەری کوردستان، لەپێش هەمووشیانەوە دەوڵەتی تورکیا کە لە ئێستادا داینەمۆی سەرەکیی و ڕێکخەریی سەرەکیی هیرش کردنە سەر دەستکەوتەکانی کوردستانیانە. لەو چوارچێوەیەشدا جەخت لەسەرئەوە کرایەوە، کە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەڵوێست و پپێگەو هەمانکات یەکڕیزیی وبەرخۆدانی کورد و کوردستانیانەوە گرێدراوە. هەرکەس ئەو ڕاستییە ئەزانێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکاریی بەڕێوەیە، زلهێزەکانی دنیا و دەوڵەتە هەرێمییەکانیش، هەریەکەو بەشێوازی خۆی و بۆ بەرژەوەندی خۆی ڕۆڵ و کاریگەرییان لە ناوچەکەدا هەیە. کوردستانیش لە ڕووی جوگرافی و سیاسی و ئابووری وسەربازییەوە، لە ناوجەرگەی ڕووداوەکاندایە. کورد ئەکتەرێکی سەرەکیی گۆڕانکارییەکانن لە ناوچەکەدا. هەربۆیە هەر بژاردەو ئەڵتەرناتیڤێک بۆ چارەسەریی و سەقامگیریی لە هەرێمەکەدا، بەبێ بەشداریی کارای کوردان، بێ ئاکام ئەمێنێتەوە. درووشمی قۆناغ قۆناغی ئازادییە، پڕ بە پێستی ئەم دۆخەیە ئەگەر ئێمەی کوردان بە هۆشیاریی و هەستکردن بە بەرپرسێتیی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین.
دەولەتانی داگیرکەری کوردستان بە دەست قەیرانی قووڵی ناوخۆیی و دەرەکییەوە گیریان خواردووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە دوژمنێکی سەرسەخت و سەرەکی کورد و کوردستانە، لە تێڕوانینی نێونەتەوەییدا بووە بە ئەکتەری شەڕ و نائارامیی، نەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستا، بەڵکو لە ئاسیاو ئەفەریقاو دەریای ناوەڕاست و بەشێکی ئەوروپاشدا، وەک هێز و دەسەلاتێکی بێزراو و نەخوازراو مەمەلەی لەگەڵ ئەکرێت. لەناوخۆشدا سەرەڕای قەیرانی سیاسی و ئابووریی، هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر خەڵکی کوردستان و سیاسەتمەدار و نوێنەرانی خەڵک، لە هەمانکاتا تێکشکاندنی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر کوردستان و شۆڕشگێڕانی کوردستان، ئەوەندەی تر قەیرانەکانی قووڵتر کردۆتەوەو ئەو ڕژێمەی پەراوێزی خستووە. هەربۆیە دەسەلاتی سێکوچکەی ئەردۆگان-باخچەلی-ئەرگەنەکۆن، بوون و نەبوونی ڕژێمەکەیان بە بوون و نەبوونی کوردانەوە بەستۆتەوە. بەرخۆدانی کوردان لە باکورو بەشەکانی تری کوردستان بۆ دەوڵەتی تورکیا بووەتە ئاستەنگیەکی مەزن. هەرچەند بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازیی لە دژی کورد شەڕێکی دژوار و خوێناوی ئەکات، بەڵام تورکیا لە کوردستان لە دۆخێکی ناهەموار و تەنگاوی دایە و پیلانەکانی لە شکستخواردندان. ئەم ڕاستییانە دەرفەتی مەزن بۆ کورد و کوردستانیان ئەڕەخسێنن، بۆیە ئێمەش ئەڵێین قۆناغ قۆناغی ئازادییە. بەڵام بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، یەکڕزیی نەتەوەیی، ناسینی دوژمن و هاوکاری نەکردنی، هەروەها بەهێزکردنی بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش لەهەموو بوارەکاندا پێویستە.
کۆبوونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک هەروەها لە سەر بار و دۆخی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاوەستا. لەلایەکەوە هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان لە زیادبووندان، لەلایەکی ترەوە بە هۆی خراپیی باری ئابوورییەوە، خەڵک ژیانێکی کولەمەرگی بەسەرئەبەن. هەژاری و نەبوونی هەتا دێ مەترسیدارتر ئەبێت. لە ژێر ناوی پەتای کۆرۆنادا، ڕژێم ئابوریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕوخاندووە. کوردستانی کردۆتە سەربازگەیەکی گەورە. بە تایبەتی ناوچە سنوورییە دەستکردەکان، خەڵکی دەیان گوندی ئاوارەکردووەو گوندەکانی کردوون بە سەربازگە. تێکۆشان دژی سیاسەتی داگیرکاریی دەوڵەتی ئێران لە ئاستی دیپلۆماسیی و سیاسیدا، هەروەها چالاکبوونی خەڵکی کوردستان لەئەمڕۆدا، پێویستیەکی ژیانییە. بۆ ئەم ئامانجانەو بۆ و ڕزگاربوونی گەلەکەمان لە م دۆخە نالەبارە، لە هەر شتێک پێشتر یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەکسەنگەریی هێزەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دۆخی باشوری کوردستان بە گشتی شرۆڤەی بۆ کرا. هەبوونی قەیرانی ئابوری خەڵکی کوردستان و پرسگەلی نێوان ناوەند و هەرێم و ناشەفافیەتی دەسەڵاتداریی هەرێم لە ڕووی دارایی و ئابورییەوە، هەروەها گەمە و هەلوێستەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق گەیشتۆتە ئاستی گرێ کوێرە. لاوازبوونی ڕۆڵ و هەیبەتی کوردان لە ناوەند و ناکۆکیەکانی هێزە کوردیەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، ئەم دۆخەیان دروستکردووە. پێویستە هەرچی زووتر هەنگاوی جدیی بۆ جارەسەریی ئەم دۆخە بنرێت. ئیدی خەڵک بێ موچەو بژیوی نەکرێن، ئازادییە سیاسی و جەماوەرییەکان فەراهەم بکرێن، دەست لە گرتنی چالاکوانانی مەدەنی و چالاکانی دژی داگیرکاریی هەڵبگیرێت و گیراوەکانی ئازاد بکرێن.
لە لایەکی ترەوە قەیرانە ناوخۆییەکانی هەرێم و نەبوونی دیالۆگێکی جدیی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی لە سەر ناوچە دابڕاوەکان، هەروەها دەستتێخستنی تورکیا لە بەڕیوەبەرایەتی #کەرکووک#، فشارەکانی لەسەر شەنگاڵ، پرسی ئەو ناوجانەی ئاڵۆزتر کردووە. خەڵکی ئاوارەی شەنگاڵ و دەوروبەری، خوازیاری ئەوەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام نەک هەر هاوکاریی ناکرێن، لە زۆر کاتیشدا ئاستەنگییان بۆ درووست ئەکرێت. ئەمانە هەموو ئەو پرسانەن کە بە پلەی یەکەم دەسەڵاتی هەرێم لێیان بەرپرسە و پێویستە خاوەندارییان لێبکات.
رۆژاوای کوردستان سەرەڕای هەموو داگیرکاری و ئاستەنگییەکان، بەرەو پێشەوە هەنگاو ئەنێت. دیالۆگ و لێکنزیکبوونەوەی پارت و لایەنەکەنی ناو بەڕێوەبەریی خۆجێیی لەگەڵ هەندێ پارت و لایەنی دەرەوەی بەڕێوەبەرێتیی، کە سەرەتا بە دەستپێشخەریی ک ن ک دەستی پێکرد، بەردەوامە. ئێمە وەک ک ن ک هیواخوازین بگەنە ئەنجامی تەواو و پێکەوە لەدژی داگیرکاریی تورکیاو بۆ بیناکردنی ڕۆژاوا، بەیەکەوە هەنگاوی زیاتر بنێن.
لە تەوەرێکی تردا ک ن ک ه بڕیاری دا هەم وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و هەم لەبەر ڕەنج و ماندوبوونی ڕێزدا #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دا کە خاوەن ڕۆلێکی سەرەکی بوو. لە سەر ئاستی نەتەوەیی دا بەشداری کەمپینی ئازادکردنی بەڕێزیان ببێت. وەکو دیارە کە ساندیکا گەورەکانی بەریتانیا و زۆر لە ڕێکخراوە مەدەنیەکانی جیهانی لە زۆر شوێنی دونیا، ئەیانەوێ لە ژێر ناوی: قۆناغ قۆناغی ئازادییە، کەمپینێک بۆ ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێبکەن. ک ن ک بانگی هەموو کورد و کوردستانیان ئەکات لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن بەشداری ئەم کەمپینە ببن.
تەوەرێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەی کۆنسە، بەڕیوەبردنی بیستەمین جڤاتی گشتیی ک ن ک بوو. بەداخەوە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ناتوانین وەک هەر ساڵێکی ڕابردوو جڤاتی گشتیی بەڕێوە ببەین. ئەمساڵ جڤاتی گشتیی لە کۆتایی مانگی 10-10-2020، لە ڕێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەئەچێت. بۆ ئەو مەبەستە لە کۆبوونەوەدا بە فراوانی وتووێژ لەسەر ئەو پرسە کرا، پلانسازی و ئامادەکاریی پێویست کران بڕیار لەسەر چۆنێتی بەڕیوەبردنی درا.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,518
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Publication date: 02-10-2020 (4 年份的)
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1445
文件类型: 原文
普罗旺斯: United Kingdom
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 02-10-2020
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on03-10-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览2,518
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,128
图片 105,487
书籍 19,117
相关文件 96,136
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!