مێلاڤ عەبدولقەهار زرار
مێلاڤ عەبدولقەهار زرار، لە قوتابخانەی ژیاری ناحکومییە و تەمەنی 17 ساڵانە. پشتیوان زرار، مامی مێلاڤ راگەیاند، برازاکەم قوتابییەکی زیرەکە، ڕۆژی پێنجشەمە ڕیکەوتی 01-10-2020 تاوەکو وانەی شەشەمیشی لە قوتابخانە خوێندووە و دواتر کە لە قوتابخانە دەرچووە نەگەڕاوەتەوە ماڵ.
خێزانەکەی مێلاڤ کەیسەکەیان گەیاندووەتە لایەنە ئەمنییەکان، بەپێی گوتەی مامی مێلاڤ، لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە لە گەڕەکی نووسەران دەبیندرێت و بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات. بەڵام دواتر دیارنامێنێت.
پشتیوان زرار بە رووداوی گوت، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیمان نییە، ئەوە یەکەمجارە شتی وا روودەدات لە خێزانەکەیان، بەپێی گرتەی کامێراکانی چاودێری، بەتەنیا بە کۆڵانەکاندا دەڕوات و هیچ کەسی بەدواوە نییە.
مێلاڤ بە تاکسی هاتووچۆی قوتابخانەی کردووە، مامی دەڵێت، تاکسییەکە و هاوڕێکانی چاوەڕوانیان کردووە، بەڵام ئەو بە دەرگەیەکی دیکەی قوتابخانەکەدا چووەتە دەرەوە، تاکسییەکەش دوای 10 خولەک ماڵەوەیانی ئاگادارکردووەتەوە.
ئەو خێزانە دانیشتووی گەڕەکی باداوەن لە
هەولێرهەولێر، لەڕێگەی رووداوەوە داوا دەکەن، هەر کەسێک زانیاری لەسەر کچەکەیان هەیە، کە وێنەکەی لە سەر ئەم هەواڵە بڵاوکراوەتەوە، ئاگاداریان بکەنەوە.
[1] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!