دەستی خەلکی ماری پێ بکوژە.
وتراویشە: زاری خەڵکی کوونە دیوار نییە، تۆپە قوڕەکی لێ بدەیت، خەڵک کە خزم و خوێش و هاوڵاتیانی هاونشین و دەوروبەرت دەگرێتەوە، بۆ هەمو کاروهەڵسوکەوتێک لێکدانەوە و قسەیان هەیە و ئەگەر(بارت بکەوێتە لێژی کەس باشت بۆ نابێژی) سەبارەت بەکاروبار و هەڵسوڕاندنی کەس وەک خودی خۆت(پشتت ناخورێنیێت) ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کارێکی خۆت کەس وەکو خۆت ناتوانێت خەمخۆری بێت و بەڕێک وپێکی جێ بەجێی بکات، هەرچۆنێک بیکات کەموکورتی دەبێت بۆیە بەڕێنماییەوە دەوترێت(دەستی خەڵک هەر ماری پێ بکوژی) ئەگەر پەرچەکرداری هەبێت مارەکە بەدەستی کەسەکەوە دەدات و یان دەیکوژێت، به و جۆرە زیانت بەرناکەوێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 856 ganger