(خەرتۆ حاجی ئیسماعیل) ناسراو بە (باباشێخ) نەوەی (شێخ فەخرەدین کوڕی عودەی) ە، لەدایکبووی (1933) ی شارۆچکەی شێخان، سەرۆکی جڤاتی ڕۆحانی ئێزیدییەکان و سەرپەرشتیاری پەرستگای (لالش) ، هەندێکجار بە (باوکی ڕۆحانی ئێزیدیەکان) ی کوردستان وئێراق و جیهان گۆدەکرا.
کاژمێر 7:40 دەقیقەی ئێوارەی (01-10-2020) ڕۆژی پێنجشەممە، بەهۆی وەستانی هەردوو (گورچیلە) ی لە نەخۆشخانەیەکی شاری #هەولێر# کۆچی دواییکرد، چەند ڕۆژێک پێشتر لە نەخۆشخانەکانی شاری #دهۆک# چارەسەری بۆ دەکرا و لەگەڵ تێکچوونی ڕەوشی تەندرووستی گەیەنرایە نەخۆشخانەکانی هەولێر.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,094
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!