32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 671 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 32 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوو چوار هەزار و 744 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە دوو هەزار و 338 پشکنین لە
دهۆکدهۆک بووە، لە
هەولێرهەولێریش 1420 پشکنین و لە
سلێمانیسلێمانی 770 پشکنین کراون.
671 تووشبووی نوێ:
هەولێر: 229 تووشبوو
سلێمانی: 90 تووشبوو
گەرمیانگەرمیان: 25 تووشبوو
دهۆک: 302 تووشبوو
هەڵەبجەهەڵەبجە: 25 تووشبوو
467 چاکبوونەوە:
197 لە هەولێر
27 لە سلێمانی
33 لە گەرمیان
180 لە دهۆک
30 لە هەڵەبجە
32 مردن:
هەولێر 3 کەس
سلێمانی: 9 کەس
گەرمیان: یەک کەس
راپەڕین: شەش کەس
دهۆک: 10 کەس
هەڵەبجە: سێ کەس
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 47 هەزار و 137 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، 30 هەزار و 175 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 725 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.