تووشبووانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەش بێهێزی درێژخایەنیان دەبێت
📖 مەقاڵەل گؤجەر
توێژینەوەیەکی نەخۆشخانەی سانت جەیمس دەریخستووە بەشێکی تووشبووانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەش بۆماوەیەکی درێژخایەن بێهێزییان دەمێنێتەوە.
د. لیام تاونسێند، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەوکردنەکان لە نەخۆشخانەی سانت جەیمس کە توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە دەڵێت بێهێزی لەگەڵ هەریەکە لە کۆکە و تا نیشانەیەکی بەربڵاوی تووشبووانی کۆرۆنان، زۆرجاریش نیشانەکە لەنێو تووشبووان بۆماوەیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە.
توێژینەوەکە بڕیارە لە کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان و زیندەزانییەکان پێشکەش بکرێت، بەدواداچوونی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە گروپی سادە و تووند کردووە و تێیدا دەرکەوتووە نزیکەی نیوەی تووشبووەکان بۆماوەیەکی درێژخایەن بێهێزیان بەردەوامبووە.
پزیشکە پسپۆڕەکەی نەخۆشییە هەوکردنەکان لە نەخۆشخانەی سانت جەیمس روونیدەکاتەوە زۆربەی تووشبووەکان کە نیشانەی بێهێزی لەنێویان بەردەوامبووە خانمانن و ئەوانەن کە پێشتر دڵەڕاوکێ و خەمۆکیان هەبووە، دەشڵیت رەنگە پەیوەندی بەوە هەبێت کە ئەو نەخۆشانە زۆرتر نیشانەکانیان دەردەبڕن.
تووشبووانی کۆرۆنا تووشی نیشانەکانی کۆکە، تا، هەناسەتەنگی و بێهێزی دەبن و هەندێک لە تووشبووانیش نیشانەکانی سکچوون و رشانەوە و نیشانەکانی دیکەی کۆئەندامی هەرسیان دەبێت.
[1] ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)