لە سلێمانی 20%ی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان نەبەستووە
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی
سلێمانیسلێمانی، راگەیاند ماوەی دوو ساڵە دانیشتووانی سلێمانی ئاگادار دەکەنەوە کە پێوەری ئاو ببەستن، بەڵام هێشتا 20%ی هاوبەشەکانیان پێوەری ئاویان نەبەستووە.
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو بەهۆی قەیرانە جۆراوجۆرەکانەوە وەرگرتنی غەرامەی نەبەستنی پێوەری ئاویان دواخستووە و گوتی: بەڵام لە مانگی داهاتووەوە (مانگی 10) هەر ماڵێک پێوەری ئاو نەبەستێت، 100 هەزار دینار غەرامە دەکرێت، ئەگەر سێ مانگ دوای ئەویش پێوەری نەبەست ئەوا غەرامەکە دەکرێتە 200 هەزار دینار.
هەرچەندە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیازی کردووە غەرامەی نەبەستنی پێوەری ئاو بۆ چەند مانگێک دوابخرێت، بەڵام سەربەست عوسمان جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت: چونکە ماوەی دوو ساڵە خەڵکی لە بەستنی پێوەری ئاو ئاگادار دەکرێنەوە.
لە شاری سلێمانی نزیکەی 180 هەزار هاوبەشی ئاو هەیە. بەو پێیە بێت هێشتا 36 هەزار هاوبەش پێوەری ئاویان نەبەستووە.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!