بەپێی نووسراوێکی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە ماددەی سێیەمی نووسراوەکەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک کراوە کە پێکهاتوون لە:
یەکەم: ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت.
دووەم: بڕوانامەی COC لەگەڵدا بێت، دەکرێت لە دەروازە سنوورییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی کوالیتی بڕوانامەی COC ی پێبدرێت.
سێیەم: ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 سەرنشین بەرەو سەرەوە مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.
چوارەم: ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت بەلایەنی کەمەوە 40 ساڵ بەسەر دروستکردنی تێپەڕبووبێت و دوای تۆمارکردنی هیچ کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکرێت.
پێنجەم: هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابووری دەبێت و کار بە هیچ نووسراوێک ناکرێت کە بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت.
شەشەم: هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی قەلغان درع تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیە.
حەوتەم: ئۆتۆمبێلی کارەبا ڕسوماتی چوار پستۆن تۆماردەکرێت.
هەشتەم: ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.
نۆیەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆ فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێندرێنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان تەنیا بە ژمارەی میری تۆماردەکرێن و ناکرێت خاوەنداریێتی بگوازێتەوە جگە لە لەوانەی کە بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 دەفرۆشرێت، یان هەر یاسایەکی دیکە جێگای ئەو یاسایە بگرێتەوە.
دەیەم: ئۆتۆمبێل دەبێت لە 100 کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت کاتێک دەگاتە دەروازە سنوورییەکان.
یازدەیەم: ئۆتۆمبێلی ستێرن لایی ڕاست یان محور داخڵ ناکرێت و تۆمارناکرێت.
سەبارەت بە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوودا لە ماددەی شەشەمی نووسراوەکەدا هاتووە، کە دەبێت ئەم کەموکوڕیانەی خوارەوەی نەبێت.
یەکەم: ژێرئاوکەوتوو و سووتاو بڕاوە نەبێت.
دووەم: سای بڕاوە یا لە حیمکراو یان خوار نەبێت.
سێیەم: تۆکمەی دەرگا یان بانی بڕاوە یان لە حیم نەبێت، یان لێدراو نەبێت بەشێوەیەک کە کاری کردبێت لە شاسی و خواری کردبێت یان ئێرباگی تەقاندبێت.
چوارەم: هەردوو ئێرباگی شۆفێر و تەنیش شۆفێر لە سیستمی کۆمپانیای دروستکەر کار بکات و تووشی تەقین نەبووبێت و چاککرابێتەوە.
پێنجەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە
01-01-202001-01-2020 داخڵ کراون و ئێرباگیان تەقیوە، بەڵام چاککراوەتەوە داخڵ دەکرن و تۆماردەکرێن تاوەکو 31-12-2020 و دوای ئەم بەروارە بڕگەی 4ی سەرەوە جێبەجێدەکرێت.
لە ماددەی یازدەیەم لەبارەی ئەوەی کە ئەگەر کۆمپانیاکانی پشکنینی کوالیتی پابەندنەبن بە ڕێنماییەکان سزای پێبژاردن دەدرێت بەمشیوەیەی خوارەوە:
1. جاری یەکەم پێنج ملیۆن دینار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک
2. جاری دووەم دە ملیۆن دینار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک.
3. جاری سێیەم 30 ملیۆن دینار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک.
4. جارێکی دیکە دووبارە ببێتەوە 20 ملیۆن دینار دەخرێتە سەر دوای سزای پێشووتری کە دراوە بە هەر ئۆتۆمبێلێک.
ئەم ڕێنماییانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە 28-09-2020 جێبەجێ دەکرێن و کار بە هیچ ڕێنماییەکی دیکە ناکرێت. ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە لە دوای
01-01-202001-01-2020 هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکان.