🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
نووسەر: فازیل شەوڕۆ
📕 ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
📕 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
جەمیل رەنجبەر، ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
نووسەر: عەبدوڵڵا سلێمان (مەشخەڵ)
چاپی یەکەم – 2018
چاپخانە: رٶی للطباعة والنشر – عیراق
📕 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
📖 مامۆستا گیان
مامۆستا گیان

لەگەڵ خۆتدا، کتێبەکانیشت بەرە
تێشووی گەرەکەو درێژە ئەو سەفەرە.
خۆت ئەزانی کەس مێژوو ناخوێنێتەوە...
نە لەم بەرە، نە لەو بەرە
ئێمە خۆمان ئاسەواری بەجێماوین
لە شەڕی ئەم دوو دەڤەرە
📖 مامۆستا گیان
📷 حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی ساڵی 1956
وێنەکی حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی
ساڵی 1956 لە سلێمانی گیراوە
📷 حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی ساڵی 1956
📕 ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس و جەبار ئەحمەد شەمسەدین
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان[1]
2021
📕 ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
📕 شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
کتێبی چالاکی
دانانی
پ. ی. د. شیلان عومەر حسێن
م. ی. شۆخان عەزیز عومەر
م. ی. باخان ئەحمەد حەمەئەمین
م. ی. ساکار عەبدوڵڵا حەسەن
م. ی. بێستون عارف عەزیز
م. ی. ب
📕 شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
📕 دواهەمین کاتژمێری ئێمه
مارتن ڕیس، کە ژیانی پیشەیی خۆی لە شیکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕابردووی گەردووندا بەسەر بردووە، ئێستا ئەو ئەگەرانەمان پیشان دەدات کە دەشێ ڕوو بدەن و ڕەنگە بێنە ڕێمان.
ڕیس، بە ڕوونی و بە وردی ئەوە دەخاتەڕو
📕 دواهەمین کاتژمێری ئێمه
📕 دەبمە کۆچەری
دەبمە کۆچەری
نووسینی سەلیم عوسمان

لەم نۆڤڵێتەدا نووسەر دەیەوێت بڵێت جیهان پڕ پرە لەو مرۆڤانەی ڕۆژانە ئێمە بە هۆی هەڵسوکەوتێکی نابەجێ و نەشیاو سەرکۆنەیان دەکەین و ڕەخنەیان لێ دەگرین، ئەوان لە ناخە
📕 دەبمە کۆچەری
📖 کورتە باس و چیرۆکی کرێ
خۆر بە ئاسمانەوە خۆی کۆ کردبۆوە، شار تاریکی تێزابوو، وەک هەموو ئێوارەیەکیش نەسرین خان بە کۆڵ و بارەکەیەوە بەلۆژە لۆژ بەرەوماڵ دەبۆوە،
ئەو تێکڕای ڕەنج و مەینەتیەکانی ژیانی لەشان گرتبوو، بەتەنیا لە با
📖 کورتە باس و چیرۆکی کرێ
👫 لەیلا بەرزنجی
ناوی تەواو لەیلا سەڵاحەددین ٸەحمەد بەرزنجی
لەداکبوی 1/2/1982 لە قەزای سۆرانە
بڕوانامەی دبلۆم جوگرافی گەشتیاری لەپەیمانگای تەکنیکی هەولێر و
بەکالۆریۆسی پەروەردەیی لەکۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە.
خێزاندا
👫 لەیلا بەرزنجی
📖 سکرتێرە 12
سکرتێرە 12

هەرچەند کردم نەمتانی کۆردن بلووەکەی بخۆم، کەباسی شیری ماینیان کرد تەبیعاتم نەیبرد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بڕەک لەولاتر دانیشتبوو، چاوی دامن نایخۆم، گۆتی : کورە دەلرفیکە ماخران، بە ئەولاد
📖 سکرتێرە 12
📖 سکرتێرە 11
سکرتێرە 11

کەس دەنگی نەکردو هەموو تەماشا ئێکدیمان دەکرد، سەرۆک وەزیران ئەوجارە تووندتر هاواری کرد : کێ بەو سەیەی من ڕەویەو پڕیدایتێ !؟ وەزیری پلان دانان یەک پێ قیت بۆوەو دەستی لۆمن درێژکردو گۆتی :
📖 سکرتێرە 11
📕 خۆدۆزینەوە رێبەری جیاوازیی کەسیی
خۆدۆزینەوە رێبەری جیاوازیی کەسیی
عەبدولکەریم بکار
📕 خۆدۆزینەوە رێبەری جیاوازیی کەسیی
📕 100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە
100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە(درودی خوای لێبێت)..
نوسەر :محەمەد سدیق مەنشاوی
وەرگێڕانی :کەیوان مستەفا
📕 100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە
📕 لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت
کتێبی لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت شیعر و ژیانی مەحموود دەروێش هەڵبژاردن و وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی
📕 لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت
📕 هاوشێوەکانی پیاوێک
هاوشێوەکانی پیاوێک
ژوزێ ساراماگۆ
وەرگێرانی سەڵاحەدین بایەزیدی
بەرهەمەکە لە سەر کەسێکەوە دەدوێت، رووداو و گێڕانەوەی چەتەکان، بە ناڕێکی و نەبەستراو پێکەوە نیشان دەدرێن، چەندین رەمز و کۆدی گرینگ و وێن
📕 هاوشێوەکانی پیاوێک
📕 ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
فیل هایریخ
وەرگێرانی ئاسۆ حەسەن

شرۆڤە کردنی چالاکی ئەو سیخوڕانەیە، کەئەرکی تیرۆر کردنی ئەم کەسایەتیانەیان پێ سپێردراوە/
(ستالین، راینهات هایدریخ، ئایزنهاوەر، وایلدنییل هماکا
📕 ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
📕 دەفتەری پیرانی غەمناک
دەفتەری پیرانی خەمناک
نوسینی ماردین ئیبراهیم

چیرۆکی رۆمانەکە باسکردنە لە بڵاوبوونەوەی پەتایەک له شاردا له سەرەتای ساڵی 2020 دا، دەرفەتێک دەداته پیاوێکی سەرووی حەفتا ساڵان که له خانوویەکی دەرەوەی ش
📕 دەفتەری پیرانی غەمناک
📕 پوختەی کتێبی(جلاء الافهام في الصلاة والسلام علی خیر الانام) بە کوردی
نووسینی: ئیبنولقەییمی جەوزی
وەرگێڕانی: عەبدولکەریم فەتاح
چاپی یەکەم 1436 - 2016
یەکێک لە کتیبە پڕ بەرەکەتەکانی ئیبن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، کتێبێکە دەربارەی صەڵەوات لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه
📕 پوختەی کتێبی(جلاء الافهام في الصلاة والسلام علی خیر الانام) بە کوردی
📜 کارگەرین جەنگاوەرین
کارگەرین جەنگاوەرین
ڕەنجبەرین، تێکۆشەرین
بۆ قەڵای سەرمایەدار
تێکدەرین تێکدەرین
ئێمە ڕۆڵەی شۆڕشین
قارەمانی هێرشین
بۆ سوپای خۆنخواری خواز
قڕکەرین، دوابڕین
ئیشکەرین داهێنەرین
ئێمە گەنج و گەوهەری
📜 کارگەرین جەنگاوەرین
📖 پەکەکە لە قەندیل ناڕوات!
نالیا ئیبراهیم
قەندیل ئەو ناوچە شاخاوییە کە دەکەوێتە باشووری کوردستان، لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە، بە دژوارترین و گرنگترین چیاکانی کوردستان دادەنرێت کە بەرزاییەکەی زیاتر لە 3000 مەترە.
بەدرێژایی خە
📖 پەکەکە لە قەندیل ناڕوات!
📕 ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
توێژەران: د.ئومێد رەفیق فەتاح، د. عابد خالید رەسول، د. زمکان عەلی سەلیم، د. جەلال حەسەن مستەفا، م. هەردی مەهدی میکە
پرۆژەی هاوبەشی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی
📕 ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
📕 شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
ناوی کتێب :- شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
وەرگێڕ :- مستەفا رەشید ساڵح
📕 شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 02
وەرگێڕانی: حسێن مەحمود هەڵەبجەیی [1]
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 02
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 01
وەرگێڕانی: حسێن مەحمود هەڵەبجەیی [1]
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 01
👫 کەسایەتییەکان
دوعا خەلیل ئەسوەد
✌️ شەهیدان
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش...
👫 کەسایەتییەکان
خالد بەگی جەبری
👫 کەسایەتییەکان
لەیلا بەرزنجی
📕 پەڕتووکخانە
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
📖 بەناز مەحمود، ئەو مەرگەی دەکرێتە دراما! | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئەکتەرانی ڕۆڵی سەرەکی HONOUR
نوسین و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەدجوان عومەر ئەحمەد
هەڵوەرینی باڵەکانی فڕینی ژن ئەو کاتەیە کە بە کۆڵانی ئەوینی
پیاوێکی تاریکی،
نەرجسیی کوڕی جەهلدا رەتدەبێ
شکانی گۆزەی ژیانی بێگومان بەدەست دڵیەتی!
(کەژاڵ ئەحمەدکەژاڵ ئەحمەد)
ئازارەکانی ژن بوون لە کۆمەڵگای نێرسالاریدا دە هێندەی ئازاری بێنیشتیمانی دژوارە، لێرەو لەوی زۆر جار گوێبیستی کاریگەری پەروەردە دەبین لەسەر مینتالیتی تاک و تایبەتریش نێر. زۆر جارێش ڕەخنەی توند لە دایکان و خوێندنگەکان دەگیرێت بۆ ئەو جیاکاریە نا تەندروستەی لە پەروەردەی کچیک و کورێک دەیکەن، بە جۆرێک هیچ کام لەم دوو ڕەگەزە فێر ناکرێن ئەرک و بەرپرسیاریەتیان وەک مرۆڤ چیە لەسەر زەوی پێش ئەوەی ڕەگەزیان ببێتە بەربەست لەبەردەمیان. تا دەگاتە ئەوەی کوڕێکی بە ڕواڵەت بە هێز و لە ناخەوە تێکشکاو و بێباوەر بە خۆ و کیژێکی شەرمن، سست و بێهێز دەخاتە کۆمەڵگا، کە هەردوولایان بێ یەک دوو زۆر بە ئاسانی دەکەونە داوە نەخوازراوەکانی ژیان و فریو دەدرێن، سەرئەنجام هەریەکیان بە جۆرێک دەبنە قوربانی پەروەردە و ژینگە و کەلتور.
چیرۆکی خۆکوشتن یاخود کوشتنی ژنێک دەکرێت بڵێین ڕۆژ نیە گوێبیستی نەبین بە جۆرێک کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر بیرکردنەوەکانمان دروست کردوە گەر ژنێکی کورد لە هەر شوێنێکی دنیا و بە هەر ڕوداوێک گیانلەدەست بدات، بێ گەڕان و بەدواداچوون بیر لە دروستکردنی سینارێۆیەک دەکەینەوە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانی کوشتنی لە ژێر بیانوی شەرەفدا.
من ناچمە ناو باسی شەرەف پێم وابێت زۆرێک لە کەسانی پسپۆر لەو بوارەدا ئەم باسەیان دەیان جار شیکردۆتەوە، تەنها خاڵێک جێی هەڵوێسەتەیە لێرەدا کاریگەری پەروەردە ناتەندروستە لەسەر دایکان و باوکان و نەبوونی مەودایەکی فراوانە بۆ چارەسەی کێشەکانی خۆیان و خێزانیان هەتا سەرئەنجام چیرۆکی نەخوازراوی ئاوای لێ دەکەوێتەوە، کە ئەویش دیسانەوە هەر وەکو پەروەردە دوو لایەنەیە، لایەک ئەو کەلتورەی دایکێک بێدەنگ دەکات لە ئاست کوشتنی جگەرگۆشەکەی کە زۆر باش دەزانێت خۆشەویستی تاوان نیە! ئەو پەروەردە نێرسالاریەی وای لە دایکێک کردوە کە بە پۆشاکی پیاوانەوە و لە پێناو مانەوەی کەرامەتی خۆی کە دەڵێت (شەرەف) کچەکەی بخاتە ژێر حوکمی بەردی نێرێک بی ئەوەی بتوانێت بڵێت نەخێر! لە لایەکی ترەوە باوکێک کە بە هەموو تواناکانیەوە ئامادەکاری ئەکات بۆ پەروەردەو پاراستنی جگەرگۆشەکانی، هەمانکاتیش دەیکاتە دڕندەو دەستی ئەچێتە ڕۆحی ڕۆڵەکەی. حەتمەن چەپڵەی کۆمەڵگاو ئافەرینی کەلتوور و کەمتەرخەمی یاساش پشکی شێریان لەم جۆرە کەیسانەدا بەردەکەوێت.

بەناز و پەتەکەی ملی


کورتەیەک لە چیرۆکی بەناز مەحمود و تاوانە گەورەکەی بەرامبەری کرا:
تراژیدیایی مەرگی کچێکی نیشتیمانەکەم لە شانشینی یەکگرتوو (United kingdom)دەبێتە هەوێنی نووسینی پەرتووکێک و دواتریش زنجیرە درامآیەکی تەلەفزێۆنی لە یەکێک لە کەناڵەکانی ئەو وڵاتە کە بڕیارە شەوی دوشەممە ڕێکەوتی 28-09-2020 لە کەناڵی (ITV) پەخش بکرێت.
بەناز محمود بە رەچەڵەک کوردە و لە دایکبووی شاری سلێمانیسلێمانیە، لە سەرەتای تەمەنیدا لەگەڵ خێزانەکەی ڕوو لە وڵاتی بەریتانیا دەکەن و لە شاری لەندەن لە ناوچەی میتشام(Mitcham) کە دەکەوێتە باشووری لەندەن جێکەوت دەبن، لە سەرەتای لاویدا بە فەرمانی باوکی بە زۆر بە شوو دەدرێت. پاش ماوەیەکی کەم جیادەبێتەوە، پاشان پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ لاوێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (ڕەحمەت سلێمانی) دەبەستێت، (ڕەحمەت) لاوێکی تەمەن 28 ساڵی دانیشتوی لەندەنە پەیوەندی سۆزداری لەگەل بەناز هەیە. خێزانی بەناز بەمە ڕازی نابن دەکەونە دژایەتی و فشار خستنە سەر ڕەحمەت بۆ ئەوەی دەست لە بەناز هەڵگرێت. ڕەحمەت بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیە دەستبەرداری عەشقەکەی بێت بۆیە چەند جارێک هەوڵی ڕازیکردنی خێزانی بەناز دەدات وەلێ هەوڵەکانی بێهودە دەبن. لە بەرامبەردا بەناز چەند جارێک گوێی لێبوە ئەندامانی خێزانەکەی لە دانیشتنێکی مشتومڕئامێزی خێزانیدا باسی پلانی کۆشتنی دەکەن و بە کچێکی سەرکێش ناوی دەبەن، تەنانەت باسی کوشتنی خۆشەویستەکەیشیان کردوە. پۆلیس نامەیەکی دەستنوسی بەنازی دەستکەوتوە (پاش تاوانەکە) کە تێیدا ناوی ئەو پیاوانەی ئاشکراکردوە کە ئامادەکراون بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە. چەندین جار باوکی بەناز هەڕەشەی کوشتن لە بەناز دەکات بۆیە بەناز زیاتر لە 5 جار سکاڵا لای پۆلیس تۆمار دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە مەترسی لەسەرە و لەژێر فشاری توندی باوک و مام و ئامۆزاکانیدایە.
پاش ئەوەی پۆلیسی لەندەن سەردانی ماڵی باوکی بەناز دەکەن و گوێبیستی خێزانەکەی دەبن وا تێدەگەن کێشەیەکی بچوکە و هیچ ڕیوشوێنێکی ئەمنی بۆ پاراستن و دورخستنەوەی بەناز ناگرنەبەر. هەتا لە شەوی 24-01- 2006 بەناز بە شێوەیەکی ذڕندانە لە لایەن باوکی بە ناوی مەحمود بابەکر و مامی بەناز بە ناوی ئاری و ئامۆزایەکی بە نای دانا، بەناز لەماڵی خۆیاندا ئەشکەنجە دەدەن و پاشان دەیخنکێنن وەک مامی لە دان پێدانانەکەیدا باسی دەکات دەڵیت؛ بەناز لە کاتی ئەشکەنجەدا چەند جارێک هەوڵی خۆ دەربازکردنی داوەو زیاتر لە 5 خولەک پەتەکەمان لە ملیدا توند کرد هەتا گیانی دەرچوو. پاش ئەم تاوانە قێزەوەنە باوک و مامی بەناز جەستەی بەناز بێ بەزەیی دەئاخننە ناو جانتایەکی گەشت و دەیبەن لە لە باخچەی ماڵێک لە گەڕەکی(Alexandra Road) لە ناوچەی هاندۆرس(Handsworth) لە شاری بێرمینگهام کە نزیکەی 2 کاژمێر لە لەندەن دوورە، حەشاری دەدەن. هەر لە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە تاوانباران دەگەڕێنەوە باشوری کوردستان و لە شاری سلێمانی دەبن هەتا کاتی پشکنین و ووردبینیەکانی پۆلیس یەک لا دەبێتەوەو دەیانگەڕێننەوە.

شوێنی دۆزینەوەی تەرمی بەناز


مەخابن بەناز بوو بە قوربانی توندوتیژی خێزان و کەلتوور و کەمتەرخەمی یاسا، لە دوای وون بوونی بەناز خوشکەکەی بە ناوی بێخاڵ و خۆشەویستەکەی سکاڵا تۆمار دەکەن بۆ بزربوونی بەناز، پۆلیسی (Metropolitan Police) دەکەوێتە پشکنین. لێکۆلەوەری بە ناوبەنگی بەریتانیا و شاری لەندەن کارۆلین گۆد (Caroline Goode) کاری بە دواداچون و دۆزینەوەی تاوانباران دەگرێتە ئەستۆ.
کارۆلین یەکێکە لە لێکۆلەوەرە (Detective)بە ناوبەنگەکانی وڵاتی بەریتانیا و ناوچەی لەندەن کارۆلین ماوەی 33 ساڵە کار لە بەدواداچونی تاوانی کوشتنەکان دەکات لە شاری لەندەن و بە یەکێک لە لێکۆلەوەرە ژیرەکان دەناسرێت هەتا ئێستا پەردەی لەسەر زیاتر لە 100 تاوانی کوشتنی لاداوە و تاوانبارانی ڕادەستی یاسا کردوە. کارۆلین لە ساڵی 2012 خەڵاتی شاهانەی شانشینی (the Queens Policing Medal) پێبەخشرا لەسەر لێکۆڵینەوەو دۆزینەوەی تاوانبارانی کەیسی بەناز مەحمود.
پاش سێ مانگ گەڕان و لێکۆڵینەوە پۆلیس توانی تەرمی بەناز لە جانتایەکدا لە شاری بێرمینگهام بدۆزێتەوە بەمەش ڕووداوەکە میدیاکانی وڵاتی بەریتانیای هەژاند و کوشتنی بەناز بوو بە مانشێتی زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە.
لە سیپتەمبەری ساڵی 2020 کەناڵی ئایتیڤی ئەم چیرۆکە تراژیدیە و هەموو بابەتەکانی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە دەکاتە درامایەکی تەلەفزیۆنی و ناوی دەنێت شەرەف (honour)!
درامای شەرەف کە بڕیارە لە شەوی دوشەممە 28-09-2020 پەخش بکرێت، ئەکتەری بەناوبانگی بەریتانی کەیلی هاویس ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، وەک لێکۆلەرەوە لە کەیسی بەناز، واتا ڕۆڵی کارۆلین گۆد(Caroline Goode) بەرجەستە دەکات.
کەیڵی هاوێس (Keeley Haews) لە دایک بووی 10-02-1976 شاری لەندەن و دەرچوی پەیمانگای شانۆی سیلڤیایی شانۆییە (Sylvia Young Theatre School)سەرەتای کاری هونەری لە ساڵی 1998 بوو لە چەند درامایەک لەوانە (Our Mutual Friend) چەندین کاری تری دراما و شانۆ. کەیلی لە ماوەی کار کردنیدا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە لەوانە ساڵی 2008 بووە بە خاوەنی خەڵاتی (Glamour Best UK Television Actress Award) دواتر خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ درامای (Crime Thriller Awards) بەدەست هێناوە. وەک خۆی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی BBC دەڵێت؛ شەرەفێکی گەورەیە من ڕۆڵی سەرەکی ببینم لە چیرۆکێکی گەورەی وەک کوشتنی بەناز، لە کاتێکدا هەتا ئێستاش ڕۆژانە لە شوێنی جیاوازی دنیادا ژنان دەکوژرێن لەژێر بیانوی شەرەفدا.
درامای شەرەف (Honour) باس لە تاوانی کوشتنی بەناز مەحمودی کورد دەکات خاتوونە ئەکتەری بەریتانی کەیلی کە کە ڕۆڵی لێکۆلەوەری بەناوبانگی بەریتانی کارۆلین گۆد دەبینێت، بە ووردی هەموو بەدوادا چونەکانی ئەم کەیسە بەرجەستە دەکات و تاوانباران دەدۆزێتەوەو ڕادەستی پۆلیسیان دەکات. لەم درامایەدا بە ووردی باس لە چیرۆکی وون بوون و تاوانی کوشتن و دۆزنەوەی تاوانباران دەکرێت، هەروەک لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێتەوە خوشکەکەی بەناز بە ناوی بێخاڵ ڕەخنەی توندی هەیە لەسەر دراماکەو، بە پاڵەوانزانی بۆ دەزگا ئاسایشیەکانی لەندەنی ناوزەند کردوە، هەروەها لە چاوپێکەتنێکیدا بۆ کەناڵی بیبیسی(BBC) دەڵێت بە بروای من ئەم درامایە ڕیز لێنان نیە لە چیرۆک و قوربانیەکانی بەناز بەڵکو تێکەڵ کردنی چەند کەیسێکە و بە پاڵەوانکردنی دەزگا ئەمنیەکانە.
نوسەری سیناریۆکە (ڤینای باتیل) دەڵێت نوسینی ئەم چیرۆکە توشی شۆکی کردم لە هەمان کاتدا هەستم بە تاوان دەکرد لە ئاست کەم تەرخەمی دەزگا ئەمنی و پۆلیسیەکانی لەندەندا کە نەیان توانیوە ژیانی بەناز بپارێزن لە پاش 5 جار سکاڵا کردن.
پاش کوشتنی بەناز مەترسی گەورە لەسەر ژیانی ڕەحمەت سلێمانی دەبێت بۆیە ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاودێری پۆلیسدا بە نهێنی ژیان دەکات وەلی پاش دە ساڵ لە کوشتنی بەناز و لە ساڵی 2016 لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دەدۆزرێتەوە، هەتا نووسینی ئەم بابەتە ئەم باسە لە ژێر لێکۆلینەوەدایەو نەزانراوە خۆکوشتنە (Suicide)یاخود تاوانی کوشتن.
بە پێی سەرچاوە فەرمیەکانی دادگای لەندەن لە دوای ساڵێک لە تاوانەکە تێوەگلانی 5 خزمی بەناز بەم کەیسە بە فەرمی دەناسێنێت, لەوانە ئاری ئاغای مام و ئامۆزاکانی بە ناوی محەمەد ساڵح و عومەر حسێن و دانا ئەمین. لە 20-07-2007 تاوانباران ئاری مامی بەناز 23 ساڵ زیندانی و باوکی بەناز بە ناوی مەحمود بابەکر 32 ساڵ و دانا ئەمینی ئامۆزای بەناز 20 ساڵ و محەمەد ساڵح 21 ساڵ زیندانی سزا دراون.

کەیلی هاوێس


شایانی باسە کوشتنی ژنان لەژێر بیانوی جیاوازدا نەک تەنها پەرتوکێک و درامایەک ناتوانێت باسیان بکات بگرە لە زۆربەی کۆمەڵگا مامناوەندەکاندا بوە بە کێشەیەکی ترسناک کە پێویستە یاساکانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی جدی هەڵوێستەی لەسەر بکەن، بڕوانە لە ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزاندا لە کوردستان، ئاماژە کراوە کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020 زۆرترین ئافرەت لە هەولێرهەولێر سکاڵایان تۆمارکردووە کە هەزار و 287 سکاڵا بووە، دواتر دهۆکدهۆک 981 سکاڵا، سلێمانی 925 سکاڵا، گەرمیانگەرمیان 323، راپەڕین 162 و سۆرانسۆرانیش 91 سکاڵا تۆمار کراون.
لەبارەی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ئافرەتانیشەوە لەماوەی ئەم شەش مانگەدا، تەنیا یەک ئافرەت لە هەولێر و دوو ئافرەتئش لە دهۆک کوژراون.
لە هەولێر 3 ئافرەت خۆیان کوشتووە و 9 ئافرەتیش خۆیان سووتاندووە، لە دهۆک 7 ژن خۆیان کوشتووە و 11 ژنیش خۆیان سووتاندووە. لە سلێمانی دوو ژن خۆیان سووتاندووە، لە راپەڕین ژنێک خۆی کوشتووە و یەکێکیش خۆی سووتاندووە، لە سۆران 2 ئافرەت خۆیان کوشتووە و 3 ژنیش خۆیان سووتاندووە، بەڵام لە گەرمیان هیچ حاڵەتێکی خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ژنان تۆمار نەکراوە.
سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی، هەولێر لە پلەی یەکەمدایە و 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون، لە دهۆک 11 حاڵەت، لە سلێمانی 7 حاڵەت و لە سۆرانیش 3 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون.
ئەم ئامارە تەنها مشتێکە لە خەروارێ، کارەساتی کوشتنی ژنان لەژێر چەتری شەرەف کارەساتێکی گەورەیە و دیسانەوە دەیڵێمەوە یەکەم هەنگاومان بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگا تاریکەکان تەنها پەروەردەیە![1]
لینکی زنجیرەی یەکەمی درامای شەرەف
زنجیرەی دووەم و کۆتایی درامای شەرەف HONOUR
سەرچاوەکان:
ڕاپۆرتێکی کەناڵی دنیا (تفاصيل مروعة لجريمة الشرف الکردية في لندن)
.bbc.co.uk/news/uk-england-london-11716272
www.casemine.com
HONOUR
ACHIEVING JUSTICE FOR BANAZ MAHMOD
ڕاپۆرتی توندوتیژی دژی زنان.. کوردیپیدیا
کوشتنی بەناز دەکرێتە دراما لە وڵاتی بەریتانیا


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - جوان عومەر ئەحمەد
📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-09-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جوان عومەر ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-09-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📜 راپۆرت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 27 2020 10:31PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Sep 28 2020 1:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 8 2020 9:04PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 37,873 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.321 KB Sep 29 2020 10:20AMجوان عومەر ئەحمەد
📷 فایلی وێنە 1.0.257 KB Sep 28 2020 9:53AMجوان عومەر ئەحمەد
📷 فایلی وێنە 1.0.177 KB Sep 28 2020 9:43AMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەزموونی پەروەردەیی لە...
  📖 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعی...
  📖 ئەنفال و جینۆسایدی گەل...
  📖 100 چیرۆک لەبارەی خۆشە...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.

کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهید
دوعا خەلیل ئەسوەد
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش سۆربەشی - دیار
(دیار – ڕێکخستنی حسک)، لە ڕێکەوتی (31-07-1982)دا لەلایەن مەلا عوزێری سەرۆکجاشی فەوجی (130)ی جاشە سووکەکان لە گوندی قوڵتەپە دەستگیرکراو ڕادەستی ئەمنی هەولێری کرا. دواتر لە ڕێکەوتی (18-01-1983)دا لە دادگای شۆڕشی بەعس سزای لە سێدارە دانی بۆ دەرچوو و لە ڕێکەوتی 14-04-1985 لە ئەبوغرێب لە سێدارەدراوە.
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش سۆربەشی - دیار
خالد بەگی جەبری
خالد بەگی جەبری بە تورکی (جوبرانلی خالید بەی) فەرماندەیەکی کورد بوو لە سوپای دەولەتی عوسمانی و دواتریش لە کۆماری تورکیا. خالید بەگ دژی سیاسەتەکانی ئەتاتورک وەستایەوە و پەیوەندی بە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانەوە کرد. ڕۆژی 20-01-1924 لە ئەرزەرووم دەستگیر کرا و ڕۆژی 14-04-1924 لە تەمەنی 43 ساڵیدا بە فەرمانی ئەتاتورک لە بتلیس لە دار درا.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە و تۆمارە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورک، خالید بەگ لەبەردەم پەتی سێدارەدا بە جەلادەکانی تورک دەڵێت:
من تەنیا نیم لەبەرامبەر ئێوە. نەتەوە
خالد بەگی جەبری
لەیلا بەرزنجی
ناوی تەواو لەیلا سەڵاحەددین ٸەحمەد بەرزنجی
لەداکبوی 1/2/1982 لە قەزای سۆرانە
بڕوانامەی دبلۆم جوگرافی گەشتیاری لەپەیمانگای تەکنیکی هەولێر و
بەکالۆریۆسی پەروەردەیی لەکۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە.
خێزاندارە و خاوەنی دووکچ و کوڕێکە..
مامۆستایە لەقوتابخانەی ئاشتی ستی دوو سەربە پەروەردەی دەشتی هەولێر..
لەساڵی 1998 دەستی کردوە بە نوسین و لەساڵی2018 ەوە بەرهەمەکانی لە گۆڤارو ڕوژنامەکاندا بڵاودەکاتەوە.
لەیلا بەرزنجی
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس و جەبار ئەحمەد شەمسەدین
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان[1]
2021
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,266 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)