هونەرمەند #ساکار سلێمان#، بەشێوەی ئۆنلایەن تازەترین پڕۆژەی هونەری خۆی بە ناوی جوین نمایشکرد. بیرۆکەی کارەکەی باس لە دووبارە بوونەوەی کارە هونەرییەکان لە کوردستان دەکات.
ساکار سلێمان، لەبارەی پڕۆژەکەی دەڵێت: سەرەتا ئەم پڕۆژەیە لەپلانم دابوو لەنێوان مانگی شوبات بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ لە هۆڵێکدا پێشکەشی بکەم، بەڵام بەهۆی بارودۆخی کۆرۆنا پڕۆەژەکەم ڕاگرتبوو. بیرۆکەی ئیشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017، کە هونەر چ کاریگەرییەکی جدی هەیە لە ئەوروپا. بەڵام لە کوردستان تاڕادەیەکی زۆر وەک جوینەوەیەک دەبینرێت، تەنها چالاکییەکە و دەکرێت و کاریگەرییەکی کەمی جێهێشتوە.
دەشڵێ: بۆ بەرەوەپێشەوەچوونی هونەر لە کوردستان، پێویستە چالاکییە هونەرییەکان لە چالاکییەوە بگۆڕێت بۆ قۆناغی بە کولتوورکردن و بە بازاڕکردنی هونەرییانە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەوروپا و ئەمەریکا کە کاری هونەری ئەفرۆشرێت و دەبێتە هۆکاری ناسینی هونەرمەند و دروستبوونی پەیوەندی هونەری دیکە و نمایشی تر بە دوای خۆیدا دێنێ، بەڵام لای خۆمان تووشی سستی هونەری دەبمەوە.
لەبارەی گرنگی پڕۆژەکەی ساکار سلێمان، ڕوونیکردەوە: گرنگی ئەم پێشەنگایە بۆ کوردستان لەوەدایە بە ئاگابین بەرامبەر خاڵی بەیەک نەگەیشتنی هونەر و کولتوور و کۆمەڵگە، و دیاریکردنی ئەو هۆکار و قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە لە ڕۆژانی پێشەنگاکە لێرەوە، دەکرێ هەنگاوێک بنێین بۆ دروسستکردنی کاریگەری هونەر لەسەر کۆمەڵگە.[1]