图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,073
图片 105,423
书籍 19,104
相关文件 96,012
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێ...

ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێ...
یەکێتی ئەوروپا لەکاتی مامەڵەی لەگەڵ پرسی پەنابەرێتیدا دەیەوێت هەموو ئەو زانیارییانە لەبەرچاو بگرێت کە سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەستدان.
راپۆرتەکە لە 79 لاپەڕەدا بە وردی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانی لەڕووی مرۆیی، ژمارەی ئاوارە و پەنابەر، دۆخی دارایی، ئەمنی، دیمۆگرافیا، بێکاری، هەژاری، ئاسایشی خۆراک، ئازادی، ئازادیی هاتووچۆ و چەندین پرسی پەیوەندیدار بە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو.
راپۆرتەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە. بەشی یەکەم بریتییە لە سەرنجی گشتی، کە تێیدا بە جیا باس لە هەشت پرسی جیاواز دەکات لە سێ ناوچەی عێراق، ئەوانیش هەرێمی کوردستان، ناوەڕاستی عێراق و باشووری عێراق.
بۆ زانینی دۆخی ئەو سێ ناوچەیەش، سێ شاری کردووە بە پێوەر بۆ ئەو سێ ناوچە جیاوازە. شارەکانیش، #هەولێر# لە هەرێمی کوردستان، بەغدا لە ناوەڕاست و لە باشووریش بەسرە، کراون بە پێوەر.
راپۆرتەکە بە گشتی پشتی بە داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونسێف، ڕێکخراوی کۆچی جیهانی، بانکی جیهانی، ئۆکسفام، پرۆگرامی جیهانیی خۆراک، ڕاپرسی و داتای ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکانی ناو هەولێر و ئاماری وەزارەتەکانی عێراق و چەندین لایەنی دیکە بەستووە.
=KTML_Blue=$بەشی یەکەم:$=KTML_End=
=KTML_Bold=دیمۆگرافیا:=KTML_End=
راپۆرتەکەی EASO لێرەدا پشتی بە دوایین سەرژمێری سەرتاسەریی عێراق بەستووە کە لە ساڵی 1987 لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوە و بازرگانی حکومەتی ئوسترالیاوە ئەنجام دراوە. دەشڵێت، لە ساڵی 1997 سەرژمێرییەکەی دیکە کراوە، بەڵام ئەوکاتە هەرێمی کوردستانی تێدا نەبووە. هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی هەموو عێراق بە 40 ملیۆن 150 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت.
- عێراق ڕێژەیەکی زۆری گەنجی هەیە کە 37%یان تەمەنیان لەنێوان 0 بۆ 14 ساڵاندایە
- 70%ی دانیشتووانەکەی لە شارەکاندا دەژین
- ڕێژەی کورد لە عێراق بە 15% بۆ 20% دەبێت
- ئایینی سەرەکی وڵات ئیسلامە کە 95 بۆ 98%ی خەڵکەکەی پەیڕەوکاری ئایینەکەن
- لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ژمارەی کوردانی دانیشتووی بەغداش کراوە و ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە ساڵی 2016 کراوە بەسەرچاوە کە بەو پێیە نزیکەی 300 هەزار کورد لە بەغدا دەژین
=KTML_Bold=دۆخی مرۆیی:=KTML_End=
لەم بەشەدا زیاتر سەرنج لەسەر ژمارەی ئاوارە نێوخۆییەکانی عێراقە و دەڵێت، بە گوێرەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان:
- ملیۆنێک و 381 هەزار ئاوارەی نێوخۆیی لە عێراق هەن و لە 67 کامپی جیاوازدا دەژین
- ناوچەکانی دەوروبەری هەولێر زۆرترین ئاوارەیان تێدایە کە دەگاتە 236 هەزار و 469 کەس
بەپێی داتای نەتەوە یەکگرتووەکان، چوار ملیۆن و 100 هەزار کەس لە عێراق پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە، هاوکات ملیۆنێک و 800 هەزار منداڵیش پێویستییان بە هاوکارییە.
=KTML_Bold=ژن لە عێراق:=KTML_End=
راپۆرتەکە ئاماری بەشداریی ژنی لە ئابووری و بازرگانییدا خستووەتەڕوو و دەڵێت، بەشداریی ژن 14.5%ە. ڕێژەی کارمەندانی ژن لە کەرتی گشتیی عێراقیشدا بە گشتی دەگاتە 19%.
ئاماژە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان
=KTML_Blue=$بەشی دووەم:$=KTML_End=
راپۆرتەکە دەچێتە ناو وردەکاریی ئاماژە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە هەر سێ شاری بەغدا هەولێر و بەسرە؛ تێیدا باس لە ئابووری، هەلی کار، هەژاری، نیشتەجێبون و ئاسایشی خۆراک دەکات.
=KTML_Bold=هەلی کار و دامەزراندن لە عێراق:=KTML_End=
- لە عێراق 60%ی هەموو هەلی کارەکان سەر بە کەرتی گشتیین و زۆربەی کارمەندەکانیش لە وەزارەتەکانی پەروەردە، بەرگری و ناوخۆدان.
- 40%ی داهاتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرەکانی دەچێت
- عێراق 1.8 ملیۆن کارمەندی حکومی هەیە (جگە لە هەرێمی کوردستان)
لە کەرتی تایبەتیشدا لە عێراق، چالاکترین سێکتەر سێکتەری خانووبەرەیە و لە ساڵی 2017 تاوەکو 2020 لەناو سێکتەرە جیاوازەکانی کەرتی تایبەتدا 15%ی ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کاریان کردووە، لە سێکتەری خانووبەرە کاریان دەستکەوتووە.
راپۆرتەکە ئاماژە بە پێویستیی ڕەخساندنی هەلی کار لە عێراق دەکات و تێیدا هاتووە
- عێراق ساڵانە پێویستی بە ڕەخساندنی 300 هەزار تاوەکو 400 هەزار هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان هەیە
- ژمارەی بێکاران لە عێراق لە ساڵی 2020 گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 500 هەزار بێکار، بەوەش ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 15%.
- لە هەندێک پارێزگای وەک میسان، زیقار، واست، موسەننا و سەلاحەددین ڕێژەی بێکاری 25%ە
- 25.6%ی بێکارەکان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 24 ساڵدایە، واتە گەنجان زۆرترین ڕێژەی بێکارییان تێدایە
$بێکاری بەپێی سێ پارێزگای بەغدا، بەسرە و هەولێر$
=KTML_Bold=بەغدا:=KTML_End= بەپێی داتاکانی پرۆگرامی جیهانیی خۆراک، بەغدا کەمترین ڕێژەی بێکاری تێدایە و لەنێوان 6 - 10% دەبێت.
=KTML_Bold=بەسرە:=KTML_End= ڕێژەی بێکاری 15%ە و زۆربنەی بێکارەکانیش گەنجن، ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 24 ساڵ دەبێت و ڕێژەیان 25.5%ی بێکارانی ئەو پارێزگایە دەبێت.
=KTML_Bold=هەولێر:=KTML_End= بەپێی داتای پرۆگرامی جیهانیی خۆراک، ڕێژەی بێکاری لە هەولێر لە ساڵی 2016 دا لەنێوان 11 بۆ 15% بووە، بەڵام لە 2017 دابەزیوە بۆ 8 بۆ 10%. لەنێوان گەنجانی تەمەنی 15 بۆ 24 ساڵیش، ڕێژەی بێکاری دەگاتە 13%.
$ئەوانەی کاردەکەن :$
- %43.7یان لە کەرتی گشتین
- %13 یان لە کەرتی تایبەتن
%18.7یان خاوەنکارن
%19.2یان کاری ڕۆژانە دەکەن
=KTML_Bold=هەژاری:=KTML_End=
یەکێک لەو بابەتانەی ڕاپۆرتەکەی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپا تیشکی خستووەتەسەر هەژارییە لە عێراق هاوشێوەی پرسەکانی دیکە، ڕاپۆرتەکە شارەکانی هەولێر، بەغدا و بەسرەی وەک نموونەی سێ ناوچە جیاوازەکەی عێراق وەرگرتووە
بەگشتی هەژاری لە عێراقدا بەپێی ئەو داتایانەی ئەوروپییەکان دەستیان کەوتووە زۆر بەرزە:
- %22.5ی دانیشتووانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییدا ژیان بەسەردەبەن
- لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی هەژاری 12.5%ە
- لە هەندێک ناوچەی باشووری عێراق ڕێژەی هەژاری دەگاتە 30%
بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی جووڵە بازرگانییەکان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە ڕێژەی هەژاری لە عێراق بە گشتی بۆ 34% بەرزبووەتەوە.
ئەو ئامارانەی سەرەوە ئاماری گشتیی عێراق بوون سەبارەت بە هەژاری. ئامارەکان بە جیا بەم شێوەیەن:
=KTML_Mark_Begin=بەغدا:-=KTML_Mark_End=
بەپێی داتاکانی پرۆگرامی جیهانیی خۆراک ڕێژەی هەژاری تێیدا 17%ە
%67ی خەڵکی بەغدا خاوەنی شوێنی نیشتەجێی خۆیانن و 19%یان کرێنشینن
%11ی خەڵک بە خۆڕایی لە شوێنیک دەژین یان لە ماڵی باوک یان بە هەر جۆرێک کە کرێ نادەن. 3%یش جێگۆڕکێ دەکەن
=KTML_Mark_Begin=هەولێر:-=KTML_Mark_End=
- بەگوێرەی داتای 2019ی توێژینەوەکانی ئۆکسفۆرد بۆ هەژاری و گەشەی مرۆیی، ڕێژەی هەژاری تووند لە هەولێر 0% بووە، هەروەها ڕێژەی هەژاری بە گشتی 5.32% بووە.
- هاوکات ئامارێکی دیکەی بانکی جیهانی کە لە 2015 بڵاوکراوەتەوە لە پارێزگای هەولێردا ڕێژەی هەژاری 4.1% بووە.
بەپێی توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی کۆچی جیهانی بە پشتبەستن بە ڕاپرسییەکی مەیدانی لەنێو هەولێر و دەوروبەری بژێوی خەڵکی هەولێر بەم جۆرە بووە:
- %29 داهاتیان لەنێوان 500 هەزار تاوەکو 750 هەزار دیناری عێراقی بووە
- %25.9 داهاتیان لەنێوان 250 هەزار تاوەکو 500 هەزار دیناری عێراقی بووە
- %21 داهاتایان لەنێوان 750 هەزار تاوەکو ملیۆنێک دیناری عێراقی بووە
- %8 داهاتیان لە خوار 250 هەزار دیناری عێراقی بووە
$ئاسایشی خۆراک:$
بەپێی پلانی گەشەی نیشتمانیی عێراق لەنێوان ساڵانی 2018 و 2022 نزیکەی چوار ملیۆن و 96 هەزار و 377 دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە عێراق لەبەردەم مەترسیی وشکهەڵاتن و بە بیابانبووندان.
لەکاتێکدا 11%ی خەڵکی عێراق پشت بە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەبەستن بۆ پەیداکردنی بژێوی و کشتوکاڵ 9%ی داهاتی گشتیی عێراق پێکدەهێنێت. هاوکات تەنیا 27%ی زەویی عێراق لەبارن بۆ کشتوکاڵ.
پرسی ئاسایشی خۆراک لە عێراق لەبەردەم مەترسیی گەورەدا نییە.
بەپێی ئەو داتایانەی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەران لە ئەوروپا بڵاویکردوونەتەوە و لە پرۆگرامی جیهانیی خۆراکی وەرگرتووە نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە عێراق 1.8% دەبێت لە ناوچە شارنشینەکاندا. لە ناوچە گوندنشینەکانیشدا دەگاتە 4.9%.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان کە پارێزگای هەولێر نوێنەرایەتی دەکات لە ڕاپۆرتەکە، یەکێک لە کێشەکان بەرزبوونەوەی نرخە؛ بەپێی چاودێریی بازاڕەکانی هەولێر لەلایەن پرۆگرامی جیهانیی خۆراکەوە، لە هەولێر مانگ بە مانگ نرخ دەگۆڕێت و لە بەرزبوونەوەدایە.
$ئامارەکانی دیکە بەمشێوەیەن:$
- کێشەی ئاسایشی خۆراک 1 تاوەکو 4% دەبێت
- ئاوی خواردنەوە لە ئاستێکی باشدایە
- %89.7 ئاوی سازگاریان پێدەگات
- %8.9 پشت بە ئاوی بیر دەبەستن
$چاودێریی تەندروستی:$
راپۆرتەکە دەڵێت سیستەمی چاودێریی تەندروستیی عێراق بە گشتی لە قەیراندایە. کێشەی کەمی دەرمان و کارمەندی تەندروستی هەیە. هەروەها ناهاوسەنگی لە دابینکردنی بودجەدا هەیە بۆ شارەکان؛ بۆ نموونە، بەغدا بودجەی باشی هەیە، بەڵام شارێکی وەک بەسرە لە ڕووی دابینکردنی بودجەی تەندروستییەوە فەرامۆش کراوە.
لە عێراقدا هەر 1000 کەسێک 1.1 قەرەوێڵەی نەخۆشخانەی بەردەکەوێت هەر 1000 کەسیش 0.8 پزیشکیان بەردەکەوێت.
لە هەرێمی کوردستانیش بەجۆرێکە، 1000 کەس 1.4 قەرەوێڵەی نەخۆشخانە و 1.8 پزیشکیان بەردەکەوێت.
هەروەها لە هەموو عێراقدا هەر 100 هەزار کەسێک کەمتر لە یەک نەخۆشخانەیان بەردەکەوێت. بۆ نموونە، لە بەغدا یەک نەخۆشخانە دەکرێت بۆ 140 هەزار کەس بەکاربهێندرێت، بەڵام لە بەسرە لەنێوان 177 هەزار تاوەکو 200 هەزار کەس یەک نەخۆشخانەیان بەردەکەوێت.
جگە لەوە، بەسرە بەدەست نەبوونی ئامێری پزیشکییەوە دەناڵێنێت؛ بۆنموونە، یەک ملیۆن دانیشتووی بەسرە تەنیا سێ ئامێری سی تی سکان و یەک ئامێری ئێم ئاڕ ئایان بەردەکەوێت. لە هەموو عێراقیشدا (جگە لە هەرێمی کوردستان) 34 سی تی سکان و 24 ئێم ئاڕ ئای هەیە.
لە هەولێر، هەر 60 هەزار تاوەکو 70 هەزار کەسێک نەخۆشخانەیەکیان بەردەکەوێت.
لە 10 هەزار کەسیش 15 تاوەکو 19 پزیشکیان بەردەکەوێت، چونکە لە هەولێر 11 نەخۆشخانەی حکومی و 96 نەخۆشخانە و سەنتەری چاودێریی تایبەت هەن.
$پەروەردە:$
کامپەینی جیهانی بۆ پەروەردە دەڵێت، ئێستا دابینکردنی بودجە بۆ پەروەردە لە عێراقدا لە ئاستێکی باشدایە و ژمارەی قوتابخانە سەرەتاییەکان 17 هەزار و 235 قوتابخانەن کە 290 هەزار و 664 مامۆستا کاریان تێدا دەکەن و زیاتر لە شەش ملیۆن قوتابی لەو قوتابخانەیە دەخوێنن.
هاوکات هەشت هەزار و 139 قوتابخانەی ناوەندی هەن کە 168 هەزار و 330 مامۆستا وانەیان تێدا دەڵێنەوە و زیاتر لە سێ ملیۆن قوتابی تێیاندا دەخوێنن.
خوێندنی پیشەییش 314 قوتابخانەی بۆ تەرخانکراوە کە 50 هەزار قوتابییان هەیە و 10 هەزار و 976 مامۆستا کاریان تێدا دەکەن.
سەرەڕای داتا باشەکان لە بواری پەروەردە، بەڵام هێشتا عێراق پێویستی بە باڵەخانەی قوتابخانە و کەرەستەی دیکە هەیە بۆئەوەی بگاتە ئاستی ستانداردی جیهانی. بۆ نموونە، بەغدا پێویستی بە دوو هەزار و 900 باڵەخانەی دیکە هەیە بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان. هەروەها پێویستی بەوەیە 353 قوتابخانەی تایبەت بە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی دروست بکات.
بەسرەش پێویستی بە هەزار و 22 باڵەخانەی نوێ هەیە بۆ باخچەی ساوایان، 734 باڵەخانەی دیکە بۆ قوتابخانە و 47 باڵەخانە بۆ خوێندنی باڵا.
کێشەی هەولێر، کەمبوونەوەی بودجەی تایبەتە بۆ پەروەردە. بەپێی ڕاپۆرتی نێوەندە نیودەوڵەتییەکان کە ئۆفیسی هاریکاریی پەنابەرانی ئەوروپا پشتی پێبەستووە، بودجەی تایبەت بۆ پەروەردە لە هەولێر لە چاو ساڵی 2013 زۆر کەمیکردووە و کەمبوونەوەکەش بە 45% مەزەندە دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدا لە ڕووی خوێنەوارییەوە ئاستێکی باشی تۆمارکردووە و بەپێی ڕاپرسیی ڕێکخراوی کۆچی جیهانی 80%ی خەڵک لە هەولێر خوێندەوارن، بەڵام یەکێک لە کێشە گەورەکانی هەولێر لە ڕووی پەروردەوە، خراپی و کۆنی قوتابخانەکانە کە 50%ی هەموو قوتابخانەکانی هەولێر پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,387
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 25-09-2020
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 25-09-2020 (4 年份的)
城市: 埃尔比勒
城市: Kerkuk
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 999
统计数据类型: No specified T4 998
统计数据类型: No specified T4 497
统计数据类型: No specified T4 496
统计数据类型: No specified T4 495
统计数据类型: No specified T4 470
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 25-09-2020
本文已被审查并发布( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )on25-09-2020
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):25-09-2020
URL
此产品已被浏览1,387
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,073
图片 105,423
书籍 19,104
相关文件 96,012
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!