سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی #عەبدولعەزیز مەجید#ە، کتێبەکە گەڕانێکە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو ڕاهێنەر و ئاوازدانەری سەمای میللی لە کوردستان خستووەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەرشیڤی وێنەیی و ئەو ڕۆژنامانەی سەردەمی کۆن گوتار و چاوپێکەوتنیان لەبارەی سەماو هەڵپەڕکێی کوردی بڵاوکراکردووەتەوە، لە کتێبەکەدا کۆی کردوونەتەوە.[1]