ناسر #تەوێڵە#یی ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایک بووە. قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە تەوێلە تەواو کردووە دواتر ڕوودەکاتە شاری #سلێمانی# و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو دەکات. پاشان وەک کارمەند لە بەڕیوبەرایەتی کشتوکالی #بیارە# کاردەکات.
ناسر وەک نوسەر و هۆزانەوان شوین دەستی دیارە و خاوەنی چەندین هۆنراوەی جوان و ناوازەیە بە زاراوەی هەورامی و سۆرانی. ناسر هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی یەک کچ و سێ کورە، ڕۆژی دووشەمە 21-09-2020 نە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
نموونەیەک لە هۆنراوەکانی:
قەندیلەنە گېڵوو پەی یاگەپەیەکا
بوو مەچەکو ئا تاتەیە شەڕڤانەکېش
بەدیلی کۆتە دەسو جەلادەکا...