کەشتی ئالان کوردی
بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (
ئالان کوردیئالان کوردی) رێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر ئالبرێخت ئینک) وە دەگۆرێت بۆ ناوی ئالان کوردی (ALAN KURDI) کە لەساڵی 2015 لەرێگەی چونیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا خنکا و لەو رێکەوتەوە وەک سیمبولی قوربانییەکانی رێگای کۆچ دیاریکراوە. ئەم کەشتیە لە تیمی کەشتیوانی جیهانی بۆ فریاکەوتنی دەریایی لە وولاتی ئیتالیا خرایە کار و لەو کاتەوە ژیانی چەندین کەسی رزگار کردووە. کەشتی ئالان کوردی بۆ یەکەم جار لە بەرواری 29-09-2019 لە کەنارەکانی بۆرانیەی (Burriana) ووڵاتی ئیسپانیاوە دەست بە کار بوەو بۆ مەراسیمی دەست بە کاربوونی، بە فەرمی بانگهێشتی عەبدوڵڵا کوردی باوکی ئالان کرا.
کەشتی ئالان کوردی
ووتە بێژی فەرمی گۆلدن ئیسلەر (کە تیمی فریاگوزاری دەریایی جیهانیە) دەڵێت؛ ئامانج لە ناونانی ئەم کەشتییە ئەوەیە کە ڕۆژانە چەندین کەس لەو ڕێیەدا دەبنە قوربانی نامانەوێت کە کەس ئەو ئازارەی لە بیر بچێتەوە کە ئەم کۆچبەرانە دەیچێژن، بەمشێوەیە لە بیری هاوڵاتیاندا دەمێنێتەوە.
[1] ⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!