بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (#ئالان کوردی#) ڕێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ڕیگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر ئالبرێخت ئینک) وە دەگۆرێت بۆ ناوی ئالان کوردی (ALAN KURDI) کە لەساڵی 2015 لەرێگەی چونیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا خنکا و لەو ڕێکەوتەوە وەک سیمبولی قوربانییەکانی ڕێگای کۆچ دیاریکراوە. ئەم کەشتیە لە تیمی کەشتیوانی جیهانی بۆ فریاکەوتنی دەریایی لە وولاتی ئیتالیا خرایە کار و لەو کاتەوە ژیانی چەندین کەسی ڕزگار کردووە. کەشتی ئالان کوردی بۆ یەکەم جار لە بەرواری 29-09-2019 لە کەنارەکانی بۆرانیەی (Burriana) ووڵاتی ئیسپانیاوە دەست بە کار بوەو بۆ مەراسیمی دەست بە کاربوونی، بە فەرمی بانگهێشتی عەبدوڵڵا کوردی باوکی ئالان کرا.
کەشتی ئالان کوردی
ووتە بێژی فەرمی گۆلدن ئیسلەر (کە تیمی فریاگوزاری دەریایی جیهانیە) دەڵێت؛ ئامانج لە ناونانی ئەم کەشتییە ئەوەیە کە ڕۆژانە چەندین کەس لەو ڕێیەدا دەبنە قوربانی نامانەوێت کە کەس ئەو ئازارەی لە بیر بچێتەوە کە ئەم کۆچبەرانە دەیچێژن، بەمشێوەیە لە بیری هاوڵاتیاندا دەمێنێتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,346 gånger