رێکخراوی سی ئای ڕایگەیاند: #کەشتی ئالان کوردی#ی سەر بە ڕێکخراوەکەیان توانیویەتی 114 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست ڕزگار بکات. کۆچبەرەکان ویستوویانە لە لیبیاوە لەرێگەی چەند بەلەمێکی ماسیگرتنەوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا، بە دوو قۆناغ توانیویانە هەموویان ڕزگار بکەن.
سەرۆکی ڕێکخراوی سی ئای گوتی: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا مانگی حەوت 14 هەزار و 481 پەنابەر لە لییباوە هەوڵیانداوە لە ڕێگەیەکی پر مەترسییەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا. هەر لە هەمان ماوەدا 10 هەزار و 174 پەنابەر لە تونسەوە هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.
رێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتیش ئاشکرای دەکات، لەو ماوەیەدا بە لای کەمەوە 300 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,276