ئەوروپا کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان رزگار کرد
رێکخراوی سی ئای رایگەیاند:
کەشتی ئالان کوردیکەشتی ئالان کوردیی سەر بە رێکخراوەکەیان توانیویەتی 114 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست رزگار بکات. کۆچبەرەکان ویستوویانە لە لیبیاوە لەرێگەی چەند بەلەمێکی ماسیگرتنەوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا، بە دوو قۆناغ توانیویانە هەموویان رزگار بکەن.
سەرۆکی رێکخراوی سی ئای گوتی: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا مانگی حەوت 14 هەزار و 481 پەنابەر لە لییباوە هەوڵیانداوە لە رێگەیەکی پر مەترسییەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا. هەر لە هەمان ماوەدا 10 هەزار و 174 پەنابەر لە تونسەوە هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.
رێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتیش ئاشکرای دەکات، لەو ماوەیەدا بە لای کەمەوە 300 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
[1] ⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!