وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: سنەوبەرەکانی تاسڵوجە دەپارێزین
لەچەند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆ سوتانی دارسنەوبەرەکانی نزیک شەقامی سەرەکی
سلێمانیسلێمانی تاسڵوجە بڵاوکرایەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدواداچوونی ورد کرا لەسەر ئەم بابەتە و لێرەدا دەمەوێت بیخەمەڕوو.
یەکەم_ پێشتر چەندینجار هەوڵدراوە ئەم ناوچەیە بکرێت بە پڕۆژە، بەڵام وەزارەتمان لاری نەبوونی نەداوە، چونکە ئەم دارسنەوبەرانە، سیمایەکی جوان و ژینگەیان بەخشیوەتە ئەم ناوچەیە، بۆیە ناکرێت درەخت ببڕدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنەکەی پڕۆژە بکرێت.
دووەم_ ئەم دارسنەوبەرانە بەری رەنج و ماندووبوونی دەیان ساڵی فەرمانبەرانی دارستانە.
سێ یەم_ لەئێستادا ئەم دار سنەوبەرانە(ئەم ناوچەیە) کەوتۆتە ناو سنوری شارەوانی تاسڵوجە و راپەڕین.
چوارەم_لەگەڵ ئەوەی ئەم بابەتە لەچەند رۆژی رابردوو روویداوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە بەدواداچوونی بەردەوامدان، بۆ دیاریاریکردنی هۆکارەکان و گرتنە بەری رێککاری پێویست.
پێنجەم_ وەزارەتمان پڕۆژەی بۆ پاراستنی دارستانەکان ئامادە کردووە، لەئێستادا لەقۆناغی پەسندکردنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەردەمیانە دارستانەکان لە سوتان و لەناو چوون بپارێزرێن.
وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی هەوڵ و ماندوونی خەمخۆران و چالاکانی ژینگە دەکەین کە لەرێگەی خۆیان هەوڵ بۆ پاراستنی ئەم درەختانە و سەرجەم دارستانەکان دەدەن، پێویستە بکەرانی دەستنیشان بکرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، ئێمەش لە چوارچێوەی پەیوەندیداریمان هاوکار و بەردەوام دەبین بۆ پاراستنیان.
حسێن حەمە کەریم
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
19-09-202019-09-2020